لە چوارچێوەی چالاکییە هونەریی و کولتوورییەکانی گرووپی زانکۆکانی جیهان، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی میوزیک، بە چاودێری "د. نەوزاد یەحیا باجگر" گرووپی ئۆرکێسترای جیهان دامەزرێندرا و یەکەمین چالاکیی موزیکی خۆی بە چەندین گۆرانیی و میلۆدی تایبەت ساز کرد.

لە دەسپێکی چالاکییەکەی ئۆرکێسترای جیهاندا وتاری دەستەی ئەمیندارییەتی زانکۆکانی جیهان پێشکەشکرا و تیشکیان خستە سەر گرنگی هونەر لە فێرگە و ناوەندەکانی خوێندنی باڵا و پێگەیاندنی نەوەیەکی هونەردۆست و شارەزا لە بوارەکانی میوزیک و کولتوور و شانۆ و ڕەنگ و هێلکارییدا.

لەو نێوەندەشدا گرووپی زانکۆکانی جیهان، وەک ناوەندێکی دیاری بواری زانست و خاوەن ئەزموونێکی بەرچاو، لە ڕابردوودا خاوەن مێژووێکی بەرچاوە لە چالاکییە هونەری و بزاڤی و ڕۆشنبیری و فەرهەنگیدا.

"د.نەوزاد یەحیا باجگر" دەستەی دامەزرێنەرانی زانکۆی جیهان لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: لە دەسپێکی پڕۆژە زانستیەکەمان، کە دامەزراندنی ئەو زانکۆیە بوو لە هەولێری پایتەخدا و پاشان زانکۆیەکی دیکەی له شارەکانی دیکەدا بە دوای خۆی دا هێنا، کارمان لەسەر گەشەپێدان بە تواناکانی قوتابی کردووە لە بوارەکانی هونەردا، تەنانەت هونەر بە گشتی بووەتە بەشێکی سەرەکی لە مێژووی زانکۆکەماندا و خاوەنی بەشێکی تایبەتین بە کولتوور و فەرهەنگ و براڤی ڕۆشنبیری و لە چاپدانی چەندین ناونیشانی نوێ لە کتێبی نووسەراندا، جگە لە سازدانی چەندین فێستیڤاڵی گۆرانی و میوزیک و کۆنسێرتی تایبەت و کردنەوەی پێشانگا شێوەکارییەکان، هەر ئەوەش وایکرد بیرۆکەیەکی نوێ لە دامەزراندنی ئۆرکێسترای جیهان گەڵاڵە بکەین، کە لە داهاتوودا چەند پڕۆژەیەکی هونەری تایبەت ئەنجام بدەین.

گوتیشی: یەکەم دەسپێکی چالاکییەکانی ئۆرکێسترای جیهان، بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی میوزیک بوو، کە چەندین دەنگی زوڵاڵ و مایسترۆی ناسراوی کورد تێیدا بەشداربوون و کەشێکی هونەری جوانیان لە هەولێر دروستکرد و بە میوزیکی کوردی سەمفۆنیایەکمان لە چەشنی وڵاتانی پێشکەوتوو لە ژەنینی میوزیکدا بە شارەزایانی بواری مۆسیقا ناساند.

No description available.

No description available.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا