20

هـــــــــیچ!

ڕێزان:دەی هاوڕێیان، با هەواڵیان پێ بدەین.

بێخاڵ:هەواڵی چی؟

ڕێزان:بابەتی وەهمەکە.

سەیران: هاوڕێ گیان، دیارە تۆش کێشەی تێگەیشتنت هەیە؟

بێخاڵ:گیانە، "خەڵکی ئەوانەیان خۆش دەوێتن و پاداشت دەکەن کە بە وەهم بێ هۆشیان دەکەن.

لەدێرزەمانەوە مرۆڤ تەنها ئەوانە سزا دەدەن کە ڕاستییەکان دەڵێن. گەر مانەوەت دەوێ لەگەڵ خەڵکا، بەژداری وەهمەکانیان بکە. گوتنی ڕاستییەکان ئەوانە دەیڵێن، کە حەزیان لە ڕۆیشتنە.(٭)

سەیران:ئەو مرۆڤە خووی بە وەهم گرتووە وەهم!

بێخاڵ:بە ئێمە چاک نابن.

سەیران:چێژ لە وەهم دەبەن.

بێخاڵ:مرۆڤ هەرگیز تێناگات.

ڕێزان:لە تۆرەمەی وەهمە وەهم، مرۆڤ.

بێخاڵ:فاوستەکەی گۆتە دەڵێت:پشلەیەک چەندە لە ماتماتیک حاڵی دەبیت،

سەیران:تۆیش هەر هێندە لە ئێمە، ئەی مرۆڤی باو٭

ڕێزان:نەخێر، هاوڕێیان، ئێمە ڕەچەڵەکمان دەچێتەوە سەر شەڕەنگێزی.

بێخاڵ:بۆچی؟

سەیران:ئەی مرۆڤ نین؟

ڕێزان:ئەها.

بێخاڵ:مرۆڤ !

ڕێزان:ئاخ لە مرۆڤ.

سەیران:تووڕەبوو مرۆڤ.

ڕێزان:جەنگی جیهانی هەڵگیرساند مرۆڤ.

بێخاڵ: پەلاماری دا مرۆڤ.

سەیران:وێرانی کرد مرۆڤ.

ڕێزان:سیستەمی کۆیلایەتی داهێنا مرۆڤ.

بێخاڵ:ئایین و مەزهەب و ئایدیۆلۆژیای دروست کرد مرۆڤ.

سەیران:دۆزەخ و بەندیخانە و قەفەسی ڕۆنا مرۆڤ.

ڕێزان:خۆی دۆزەخە مرۆڤ.

بێخاڵ:چەند لوت بەرزە مرۆڤ.

سەیران:لەبەرزبوونەوە دەترسێت مرۆڤ.

ڕێزان:لە قووڵایی تۆقیوە مرۆڤ.

بێخاڵ:داوەشێیت ئەی مرۆڤ.

سەیران:ناحاڵییە مرۆڤ.

ڕێزان:بە ئێمە چاک نابێت مرۆڤ.

بێخاڵ: جوێن دەدات مرۆڤ.

سەیران:دەست درێژی   کـــــەرە    مرۆڤ.

ڕێزان:گەمژەیە مرۆڤ.

بێخاڵ: سوکایەتی دەکات مرۆڤ.

سەیران:گۆشت دەخوات مرۆڤ.

ڕێزان:دڕندەیە مرۆڤ.

بێخاڵ: یەع لە مرۆڤ.

سەیران:جڕت بۆ مرۆڤ.

بێخاڵ:گوو بخۆ ئەى مرۆڤ.

ڕێزان:ئەرێ خوشکان ئێمە  بۆچی هاتووین؟

بێخاڵ: بۆ گیانی مرۆڤ.

سەیران:دەی کەواتا بەردەوام پێچەوانەی شەپۆلی مرۆڤ شەڕ بکەن.

ڕێزان:بۆچی شەڕ بکەین؟

بێخاڵ:لەپێناو هییییییچ!

سەیران:شەڕ لەگەڵ کێ؟

ڕێزان:مرۆڤ.

بێخاڵ:مرۆڤ لەگەڵ مرۆڤ؟

سەیران:بەڵێ.

ڕێزان:مێژووی مرۆڤ هەمووی جەنگە.

بێخاڵ:لەگەڵ کێ؟

سەیران:مرۆڤ لەگەڵ مرۆڤ!

ڕێزان:شەڕ لەپێناو چی؟

بێخاڵ:هییییچ!

سەیران:خوشکان شەڕ لە پێناو مانەوە.

ڕێزان:کێ وا دەڵێت؟

بێخاڵ:داروین.

سەیران:با گووی بخوات.

سەیران:گوێ بگرە ئەی مرۆڤی بچووک.

ڕێزان:تۆ بەچییەوە دەنازیت؟

بێخاڵ مێژووی جوانە مرۆڤ.

سەیران:نا بۆ مرۆڤ.

بێخاڵ:نەرسسە مرۆڤ.

سەیران:بێ ئەمەکە مرۆڤ.

ڕێزان:گووی تێکرد مرۆڤ.

بێخاڵ: داگیری کرد مرۆڤ.

سەیران:لاقەی کرد مرۆڤ.

بێخاڵ:لە زەلکاودا چەقیوە مرۆڤ.

سەیران:هەرشکستە مرۆڤ.

ڕێزان:نەفرەتی وجودە مرۆڤ.

بێخاڵ:تا زیاتر لێی نزیکتربیتەوە مرۆڤ،

سەیران:کارەساتترە مرۆڤ.

ڕێزان:هیچە مرۆڤ.

بێخاڵ:گرگنە مرۆڤ.

سەیران:کێشەی تێگەیشتنی هەیه مرۆڤ.

ڕێزان:وەهمگەرایە مرۆڤ.

بێخاڵ:با ون بێت مرۆڤ.

سەیران: با بەس بێت حەکایەتە بێتامەکانی مرۆڤ.

ڕێزان:تاقەتی گوێگرتنم نەماوە لە مرۆڤ.

بێخاڵ:کتێبی چیرۆکەکانی پڕە لە کوشتن، مرۆڤ.

سەیران:سینارستێکی زیرەکە مرۆڤە.

ڕێزان:زۆر حەزی لە خۆفشکردنەوەیە مرۆڤ.

بێخال:نمایش کـــــــەرە  مــرۆڤ.

سەیران:فیلمت دەسووتێنم مرۆڤ.

ڕێزان:لێم نزیک نەبیتەوە ئەی مرۆڤ.

بێخاڵ:تڕمەزنە مــرۆڤ.

سەیران:هۆکاری هەموو نەهامەتییەکانە مرۆڤ.

ڕێزان: تۆخۆت بەچی دەزانیت ئەی مرۆڤ؟

بێخاڵ:شێتە مرۆڤ.

سەیران:ترسناکیشە مرۆڤ.

ڕێزان:چەکی بایەلۆژییە مرۆڤ.

بێخاڵ:تۆ چیت تا بیروباوەڕی تایبەت بەخۆت هەبێت ئەی مرۆڤ؟

سەیران:فریودانە مرۆڤ.

ڕێزان:حەزی لە کۆیلایەتییە مرۆڤ.

بێخاڵ:چێژ لە گەمژەیی دەبات مرۆڤ.

سەیران:ڕقی لە هۆشیارییە مرۆڤ.

ڕێزان:تلیاکخۆرە مرۆڤ.

بێخاڵ:سەگ بابە مرۆڤ.

سەیران:دڵم شکاوە لە مرۆڤ.

ڕێزان:کێشەیە مرۆڤ.

بێخاڵ:سودی نییە لەگەڵ مرۆڤ.

سەیران: ئەو بەکتریا زیان بەخشەیە کە توشی پێستی ھەسارەی زەوی بووە مرۆڤ.(٭)

ڕێزان:هـــــــــیچە مــــرۆڤ.

بێخاڵ:بەڵێ، هیییییییییچ!

-----------------

٭نێوان جوتکەوانەی بچووک، قسەی (فریدریک نیچە)یە.

٭دەستەواژەی(مرۆڤ باو)، لە کتێبی دەروونشیکاری"گوێ بگرە، ئەی پیاوی بچووک !"ی (ڤیلهێلم ڕاش)م وەرگرتووە.

٭وتەیەکی(فریدریک نیچە)یە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا