شەماڵ بارەوانی
پێیەکی لای نیچەیە و پێیەکەیتری لای ئیبن تەیمییەیە!
بەشی سی و نۆ
پەردەی شەشەم
سێیەم دانیشتن
شوێن: هۆڵی دادگا.
بەشداربووان/دادوەر(ڕەقیبی ژماره سێ)+سەروین کەریم.
سەروین:ڕۆمانی (كەری زێڕین)ت خوێندووەتەوە؟
ڕەقیبی ژمارە سێ: من ڕۆمان ناخوێنمەوە.
سەروین: پێویستە بیخوێنیتەوە، تا هەرهیچ نەبێت فێری زڕینێکی ماقووڵ و جوان بیت.
ڕەقیبی ژماره سێ: بێ ئەتەکێت.
سەروین: ئەی ئەنتۆلۆژیای کەرێ؟
ڕەقیبی ژمارە سێ: زۆر بێئەدەبیت.
سەروین: هەرهیچ نەبێت، بڕۆ قیچەک پڕۆتۆکۆلاتی کەران بخوێنەوە. یان هەندەک شارەزایی سەبارەت بە تیۆری دیکتاتۆرییەتی کەریلۆتاریا پەیداکە.
ڕەقیبی ژمارە سێ: کچەی بێهەوسار بەسیکە.
سەروین: بەرلەوەی تۆ ببینم وامدەزانی سیزیڤەکەی کامۆی عەبەسی، کەرترین کەری جیهانە.
ڕەقیبی ژمارە سێ: بێ دەنگ بە کچی سەی.
سەروین: دەڵێی لە ئاوی سوریالیستت خواردووە هێندە دەمت وایە؟
ڕەقیبی ژمارە سێ: سوریالیتم چییە کچەتیو؟
سەروین: سوریالیتم نا نەخوێندەوار.
ڕەقیبی ژمارە سێ: ئەی چی؟
سەروین: سوریالیزم.
ڕەقیبی ژمارە سێ: وەک؟
سەروین: بۆ نموونە خزمێکمان هەیە،
ڕەقیبی ژمارە سێ: ئێ؟
سەروین:چەپێکی تەمام عەیارە و سوێند خواردنی هەموو بە گۆڕی ستالین و ماو و گیڤارا و تڕۆتیسکییە، کۆمۆنیستبوونی بچێت، نوێژی ناچێت.
دەستێکی مانیفێستی کاڕڵ مارکس و ئەنگلزە و دەستەکەی تری مەجموعە فەتاواکەی ئیبنولتەیمییەیە. پێیەکی لای نیچە و ئەوەکەی تری لای ئیبن تەیمییەیە !
ڕەقیبی ژمارە سێ: حەدت چییە مارکسێکی مولحید دەهێنێتە ئاسی شەیخولئیسلام.
سەروین: کوڕە هەزا شێخولفولانت بە ساقەی یەک دێڕی مارکس دەکەم.
ڕەقیبی ژمارە سێ: گ+ووی بخۆ.
سەروین: دەبوەستە با گ+وو+ە+کە+م تەواوکەم.
ڕەقیبی ژمارە سێ: دەی فەرموو.
سەروین: برادەرێکیتر بە قەولی خۆی فول سۆسیال دیموکراتە، دەڵێت بۆ هەرکوێش بڕۆم، قورئانێک لەناو جانتاکەمە.
ڕەقیبی ژمارە سێ: بۆ دۆزەخیش؟
سەروین: بەڵێ.
ڕەقیبی ژمارە سێ: یانی ئەوەش جۆرێکه لە سوریالیست؟
سەروین: بەڵێ، سوریالیست جۆری زۆرە.
سەروین(لە ژێر لێوەوە: سوریالیستیشمان بە هی خەڵک ناچێت، کەرباوکینە).
مارکسم ڕۆ، سۆسیالیستم ڕۆ، چەپم ڕۆ، پڕۆلیتاریام ڕۆ، مانیفێستم ڕۆ، خورمام ڕۆ.
ڕەقیبی ژماره سێ: ئەوە چ دەڵێی کچەتیو؟
سەروین: گوتم زۆر بیری تڕۆتسکی دەکەم.
ڕەقیبی ژماره سێ: بۆ دیارە ئاشقی بوویتی؟
سەروین: بەڵێ.
ڕەقیبی ژمارە سێ: جا بۆ شووی پێ ناکەیت؟
سەروین: لە ژیاندا نەماوە.
دەزانیت لە هەموو ژیانمدا دژی سمێڵ وەستامەوە،
کەچی ئاشقی دوو سمێڵ زلیش بووم !
ڕەقیبی ژمارە سێ: کێن ئەو دووە؟
سەروین: سەیرە ! کۆمەلێک ژنی فێمێنستگەرایش دەناسم، هەمان شێوەی من، هەموو ژیانیان لە دژایەتیکردنی پیاوسالاری و فرەژنی بەڕێکرد، کەچی دوایی سەر به هەوێ و بەسەر هاوسەرییەکەم و دووەم و سێیەم شوویان کرد !
ڕەقیبی ژماره سێ: ئەوە ئاقیبەتی هەموو ژنێکی ق+ە+ح+پ+ە و بێدینە و سەرەنجام دەبێت هەر بگەڕێنەوە باوەشی پیاو.
سەروین:گ+و+تان خواردووە.
ڕەقیبی ژمارە سێ:ئێستا تۆ واز لەو گ+وو+خواردنەت بێنە و پێم بڵێ کێبوون ئەو دوو پیاوە سمێڵ زلەی بە قسەی خۆت کە ئاشقیان بوویت؟
سەروین: نیچە و تڕۆتسکی.
ڕەقیبی ژمارە سێ: من نیچە و تڕۆ تیسکی و فسۆفسکی و شت نازانم و واز لەو قسە قۆڕانە بێنە و هێندە فەلسەفە و گ+وو+تان خوێندووەتەوە و خواردووە، داکی ئەو مێشکە جوانەی خۆتان گ+ا+یە.
سەروین: مارکس و لینین و هێگڵ و هایدگەر و کانت و ڕۆسۆ و فەلسەفە مێشکی تۆیان ب+گ+ا+بو+ا+یە، چاکتر نەبوو لەوەی ئەو هەموو ئیبنو لئیبلیس و ئیبنولعەزرائیل و وەلەدولفلان و ئەخولعەلانە سواری ئەو ئەقڵە سفر کیلۆمەترەت بن؟
ڕەقیبی ژمارە سێ: واز لە کفرکردن و گ+وو+خواردن بێنە، کچی کەریمۆکە کەربابی. ئێستا تۆ پێم بڵێ: بۆچی بێڕێزی به پیرۆزییەکانی خێڵ دەکەیت؟
سەروین: جڕت.
ڕەقیبی ژمارە سێ:وڵامم دەرەوە هەی بێ تەربییەت؟
سەروین: جڕڕڕڕت.
ڕەقیبی ژمارە سێ:دوو ساڵ و شەش مانگیتریش چووە سەر حیسابەکەت.
سەروین: جڕڕڕڕڕڕڕڕت.
ڕەقیبی ژمارە سێ: کچێ هەی لە جڕتت بەم، چی جڕتە جڕتتە؟
سەروین: جڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕت.
ڕەقیبی ژمارە سێ: دوو ساڵ و شەش مانگیتریش چووە سەر حوکمەکەت.
سەروین: جڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕت.