شەماڵ بارەوانی
شانۆنامە
بەشی چل
جڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕت
سەروین: ئەی هیچت لەسەر کەرگەرایی خوێندووەتەوە؟
ڕەقیبی ژمارە سێ: سەدجار بڵێم کە من ڕۆمان و شتی قوڕ و کتێبی بێدینان ناخوێنمەوە. ئێستا تۆ پێم بڵێ کچەتیو، بۆچی بێڕێزی به پیرۆزییەکانی خێڵ دەکەیت؟
سەروین: جڕت.
ڕەقیبی ژمارەسێ: وڵامم دەرەوە هەی بێ تربیەتە؟
سەروین: جڕڕڕڕت.
ڕەقیبی ژمارە سێ: کچەی سۆزانی، دوو ساڵ و شەش مانگی تریش چووە سەر حوکمەکەت.
سەروین: جڕڕڕڕڕڕڕڕت.
ڕەقیبی ژمارە سێ: دوو ساڵ و شەش مانگیتریشی بۆ زیاد بوو.
سەوین: جڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕت.
ڕەقیبی ژمارە سێ: کچەی بێ ئستۆپ، تۆ دەتەوێ شێتم کەیت؟
سەروین: جا بۆ خۆت زۆر ئاقڵیت؟
بە خوا ڕەحیمەشێتی(ماڵی خێڵانی) لەچاوەتۆ ڕێنێ دیکارتە.
ڕەقیبی ژمارە سێ: کچەی گەمژە.
سەروین: بژی کۆجیتۆی جـــڕت !
من جــڕت لێدەدەم، کـەواتا مــن هـەم.
ئێرە جـڕتستانە جـڕتستان !
بەڕێز جڕت، مامۆستاجڕت. ئەندازیار جڕت. حاکم جڕت. پڕۆفیسۆر جڕت. سمێڵ جڕت. مامەجڕت. حاجی جڕت، خاڵە جڕت. مەلا جڕت. فەیلەسوف جڕت. نووسەر و شاعیر جڕت. لێکۆلەرەوە جڕت. ڕەخنەگر و جڕتگر جڕت. فشەکەر جڕت. فێندەمێنتالیست جڕت. بەڕێوەبەر جڕت. وتەبێژی جڕت. قانوونی جڕت. مەزهەبی جڕت. شیعری جڕت. ڕۆمانی جڕت. چیرۆکی جڕت. ئەتەکێتی جڕتلێدانێ. سنوورەکانی جڕت. ئادابەکانی جڕت. بتەکانی جڕت. هونەری جڕتلێدانێ. بڤەکانی جڕت. خەنجەری جڕت. نەریتی جڕت. دیالیکتیکی جڕت. ڕۆحی جیهانی جڕت. تێزجڕت. ئەنتی تێز جڕت. سەنتێزجڕت. جێندەری جڕت. کرۆمۆسۆماتی جڕت. سەمای جڕت. یاری جڕت. هەڵبژاردەی جڕت. تیپی باسکەی جڕت. قوتابخانەی بنەڕەتی تێکەڵاوی جڕتلێدەران. زانکۆی جڕت. دەرچووی بەشی جڕت. وانەی جڕت. ڕادیۆی دەنگی جڕت. زەماوەندی جڕت. دادگاییکردنی جڕت. گەڕەکی جڕتلێدەران. شاری جڕت. کیشوەری جڕت. هەسارەی جڕت.
جــڕت، جــڕت، یەک مەتر جــڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕت.
جڕت وەهای گوت.
بژی جڕت. نەخێر بۆ جڕت. بەڵێ بۆ جڕت. نەفرەت لە جڕت. مردن بۆ جڕت. یەع لە جڕت.
جڕت کوشتی. جڕت وێرانی کرد. جڕت جەنگی جیهانی هەڵگیرساند. جڕت دادگایی کرا. جڕت جڕتی لێدا. جڕت جڕتی خوارد. جڕت داکی ژیانی گ+ا. جڕت گ+وو+ی خوارد.
ڕێکخراوی جڕت لێدانێ. سەنتەری جڕت لێدانێ. ڕاهێنەری نێودەوڵەتی جڕت لێدانێ. پسپۆڕ لە بواری جڕت لێدانێ. سیاسەتی جڕت لێدانێ. خولی جڕت لێدانێ. پیشەی جڕت لێدانێ.
جڕتەکان جیهانی یەکبگرن !
جڕتیزم. جڕتۆلۆژی. جڕتناسی.
ڕەقیبی ژمارە سێ: بێدەنگ هەی جڕت باب.
سەروین: داخەکەم لەو حەزارەتەی کەرێ، من چیبکەم لەگەڵ ئەو حەزارەتەی کەران، کە کەری وەک تۆی هێناوەتە ئێرە !
"کەر
کەرایەتی
کەریلۆجیا و کەریالیزم"٭
لەگەڵ دەنگی چەپلەی ئامادەبووان، پەردەکە دادەرێتەوە.
ــــــــــــــ
٭مەحمود زامدار، کۆمیدیای کەرایەتی(کەرنامە).