پەردەی دوازدە
بەشی٤٧
ئەکتەرەکان ڕەقیبی ژمارەیەک(بەڕێوەبەری کۆمانیا)+ئاری(کارمەند).
شوێن/گرتوخانەی قەعقاع.
یەع لە سەرمایەداری
ڕەقیبی ژمارەیەک( بەڕێوەبەری کۆمپانیا)،
زۆر کەلـە ڕەقیت، دەی پیرۆزت بێت و لەپشت ئەو شیشانەی زیندان بتلێرەوە. کاکە ئاری، من بۆتۆمە و تۆ بۆ کێتە؟
ئاری: تۆ بۆ بەرژەوەندی خۆت و ورگتە و منیش بۆ ویژدان و ئەخلاق و چەوساوانمە.
ڕەقیبی ژمارەیەک: ئێمە پارە و کرێ دەدەین بە کرێکار و هیچ کەسێک بێ بەرامبەر لێرە کارناکات، تا بێت و منەت و فشەفشمان بەسەرەوە بکات.
ئاری: کرێکار ڕاستە بۆ کرێ کار دەکات، بەڵام بەر لە کارکردن، کرێکار مرۆڤه، نەک کۆیلە. کرێکار دەبێت بیمەی هەبێت، ماف و کەرامەتی پارێزراو بێت، وەک مرۆڤێک ڕفتاری لەگەڵ بکرێت و کاتژمێرەکانی کارکردن لە هەشت کاتژمێرەوە، لە ڕۆژێکدا تێنەپەڕێت و پشوویش لە هەفتەیەکدا دووڕۆژ بێت و ساڵی مانگێکیشی لەگەڵدابێت.
ڕەقیبی ژمارەیەک: ئەوەی دەست ئێمە کەوتووە، تۆ کەسێکی بیروباوەڕ مارکسیت.
ئاری: نەخێر، ئەوە لە درۆیەک زیاتر نییە، من کەسێکی نەتەوەییم زیاتر، تا چەپ.
ڕەقیبی ژمارەیەک: بەڵام، بە قسەکانتەوە دیارە
ئاری: چۆن؟
ڕەقیبی ژمارەیەک: هەرکەسێک باسی یەکسانی و پڕۆلیتاریا بکات، ئەوە مارکسیستە.
ئاری: گوێ بگرە باش، کەواتە هەرکەسێکیش لە ئاست مافەکانی خۆی بێ دەنگ بێت، کاپیتاڵیست و کۆیلە و بێ حورمەتە.
ڕەقیبی ژمارەیەک: بەڵام تۆ سەری زمان و بنی زمانت، عەدالەتی کۆمەڵایەتی و پڕۆلیتەر و یەکسانی و مارکسی چەپ و بێباوەڕە.
ئاری: گوێ بگرە باش، ڕاستە کە هەرگیز بۆ ڕۆژێکیش من مارکسست و چەپ نەبووم، بەڵام پێڵاوەکانی مارکس، هەرچی کاپیتالیستی بۆگەنی دنیایە دێنێت.
ڕەقیبی ژمارەیەک: ئەها، زوو گوتم کە ئەو کرێکارێکی چەپ باوەڕە و دەیەوێت ئەو ژەهرەی چەپبوون تێکەڵ بە جەستەی کۆمپانیاکەمان و هەموو مەملەکەت بکات.
ئاری: ئینجا با ئەوەت پێ بڵێم کە هەموو مرۆڤێک بە سروشتی پاکی خۆی، چەپە.
ڕەقیبی ژمارەیەک: چۆن؟
ئاری: یانی سێ کەس بێنە و سێ سێو بێنە، سێوێک بکە دوو لەتەوە و هەر یەک لەو دوو کەسە نیولەت سێویان وێبدە و دوو سێوەکەی تریش بدە بە کەسەکەیتر، ئایە دوو مرۆڤەکەیتر لە دڵ و دەروونەوە ئەمەیان قبووڵە و دەنگی نەخێر لە ناخیاندا بەرزدەبێتەوە یاخود نا؟
ڕەقیبی ژمارەیەک: ژیان وەک داروین فەرمویەتی: ململانێیه لە پێناو مانەوە. مانەوەیش تەنها بۆ بەهێزەکانە و هیچیتر.
ئاری: سیستەمی ژیان سەرەتایی مەشاعی بووە.
ڕەقیبی ژمارە یەک: تێناگەم !
ئاری:دەڵێم: ڕۆژگارێک هیچ تەبەقاتێک و کاپیتاڵیزم و دەرەبەگایەتی و کۆیلایەتی و یەکتری چەوسانەوە و ئاغایەتی و کۆیخایەتی نەبوو و مرۆڤەکان بە یەکسانی دەژیان.
ڕەقیبی ژمارەیەک: پێت خۆش بێت یان نا، بە خۆشی بێت یان بە ترشی، سیستەمی سەرمایەداری هەموو ژیان کۆنتڕۆڵ دەکات.
ئاری: من ڕقم لە سیستەمی سەرمایەدارییە. بە نەفرەت بێت سەرمایەداری. کابووس سەرمایەداری. نەخێر بۆ سەرمایەداری. بابمرێت سەرمایەداری. دڕندەیە سەرمایەداری. ئەژدەهایه سەرمایەداری. قێزەونە سەرمایەداری. بێ مۆڕاڵە سەرمایەداری. ئەخلاقی نییە سەرمایەداری. بێ ویژدانە سەرمایەداری. یەع لە سەرمایەداری.
ڕەقیبی ژمارەیەک: واز لەو وڕێنانەت بێنە و دەتتوانی بە ملی شکاوت کۆمپیانیاکەت جێهێشتوایە و بە بێدەنگی بڕۆیشتبوایت.
ئاری: هەرگیز، لێناگەڕێم چیتر ئەژدەهای سەرمایەداری خوێنی مرۆڤایەتی بمژێت.
بێدەنگی مەڕبوونە مەڕبوون. من چۆن بێدەنگ دەبم؟
ڕەقیبی ژمارەیەک: تۆ تووشی فۆبیای کاپیتالیزم بوویت.
ئاری: نابۆ سەرمایەداری. بێ بەها سەرمایەداری. باونبێت سەرمایەداری. بێدەنگ بە سەرمایەداری. بڕۆ و ئێرە جێ بێڵە سەرمایەداری. بڕۆ بۆ دۆزەخ سەرمایەداری.
ڕەقیبی ژمارەیەک: بەڵام تۆ نەک هەر کۆمپانیا،
لە کۆمەڵێک شوێنیتریشەوە سکاڵات لە دژ تۆمارکراو و تۆمەتباری بە کۆمەڵێک تاوان.
ئاری: وەکو؟
ڕەقیبی ژمارەیەک: لە لایان مەلای دێ، بە تاوانی بێباوەڕی و زەردەشتیبوون.
لە لایان ئاغا و کۆمەڵەی بەرگریکردن لە کولتوور، بە تاوانی بێ ڕێزی کردن بە نەریتی خێڵ.
لە لایان دەوڵەتەوە، بە تاوانی بڵاوکردنەوەی بیری بەڕەڵایی(ئازادی) و تێکدانی ئاسایشی وڵات.
لەلایان کۆمپانیای کار، بە تۆمەتی هاندانی کرێکاران بۆ مانگرتن و یاخیبوون و گێرەشێوێنی.
ئاری: بە درێژایی مێژووی دەرکەوتنی، ئایین وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی، و لە دایکبوونی چینایەتی، دەوڵەت و ئاغا و پیاوانی ئایینی و دەرەبەگ، سەر و قنیان تێک ئاڵاندووە و دەست لەناو دەست خەڵکیان چەوساندووەتەوە و خوێنی خەڵکی بەش مەینەت و به کۆیلەکرا و ڕەنجبەر و کرێکاریان مژیوە.