1
هیچ شوێنێكم پێ شوێن نییه
هه‌مووی هه‌ر ناشوێنه بێ تۆ
هیچ كاتێكم پێ كات نییه
هه‌مووی هه‌ر ناكاته بێ تۆ
2
ئه‌وه كه‌شتیی ئه‌رخه‌وانی تۆیه ئه‌خولێته‌وه
هه‌موو شتێ له‌ناو ده‌ریای ئه‌زه‌لدا
وه‌ك دلۆپێ شه‌رابی سوور ئه‌دره‌وشێته‌وه
3
ئاره‌زووی باڵی فڕینه
كۆتی ده‌ستم ئه‌كاته‌وه
نه زه‌ویی به‌سه‌ر پشتی خۆ‌یا ڕامئه‌گرێ
نه ئاسمان ده‌رگه‌ی فڕینم ئه‌كاته‌وه
4
زه‌وی ماندووه هه‌ر ئه‌ڵێی دڵمه
له هه‌زاران شوێن درزی بردووه
5
له نێو گه‌رداوی ده‌ریادا
من و كه‌شتییه‌كه‌م به ته‌نیا ماینه‌وه
كه ده‌ستم بۆ سینه‌م برد
دڵم له شوێنی خۆی نه‌مابوو
کەریم دەشتی