ساتیرەچیرۆکی: حەمەسەعید حەسەن
هه‌ردووکمان نووسه‌ر بووین، له‌و نووسه‌ره کورده ده‌گمه‌نانه‌ی، کام ڕۆژنامه یان گۆڤاری نیشتمان زۆر سه‌نگین بوو، به‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه، ئامێزی بۆ نووسینمان ده‌کرده‌وه. هه‌ردووکمان تازه‌کی له ئه‌ورووپاوه گه‌ڕابووینه‌وه و له هه‌مان هۆتێلیش دابه‌زیبووین. سه‌رنووسه‌ری گۆڤارێکی هه‌فتانه که هه‌ردووکمان ناوبه‌ناو که‌سته‌کی به‌زه‌ییمان دهتلیسایهوه و له گۆڤاره‌که‌یدا ده‌ماننووسی، شه‌وێک له باخی هه‌مان ئه‌و هۆتێله پێنجئهستێرهیهدا که لێی ده‌خه‌وتین، داوه‌تی کردین. سه‌رنووسه‌ر خۆی به ته‌نیا نه‌هاتبوو، جێگره‌که‌یشی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنابوو. داوه‌ته‌که به خواردنه‌وه ده‌ستی پێ کرد.
ئه‌وه ڕێسایه، هه‌میشه سه‌رۆک له جێگره‌که‌ی دهستڕۆییشتووتره، وه‌لێ ئه‌و ڕێسایه جێگری سه‌رنووسه‌ری نه‌ده‌گرته‌وه، ئاخر له سه‌رۆکه‌که‌ی دهستوهشێنتربوو. جێگری سه‌رنووسه‌ر که من و هاوڕێیه‌که‌م یه‌که‌مین جارمان بوو به دیداری شاد ببین، ده‌تگوت بۆ پێشبڕکێی خواردنه‌وه هاتووه، تا ئێمه سانتیلیترێکمان له لیترهویسکییهکه ده‌خوارده‌وه، ئه‌و دهسیلیترێکی لێ نۆشی گیان ده‌کرد. جێگری سه‌رنووسه‌ر ته‌نیا له بواری خواردنه‌وه‌دا چالاک نه‌بوو، له قسه‌کردنیشدا هێنده ئه‌کتیڤ بوو، سه‌رومڕ قسه‌ی ده‌کرد و یه‌کێک بوو له‌و جۆره که‌سه که‌موێنانه‌ی پێیان ده‌ڵێن، ده‌ڵێیت ڕادیۆی قوت داوه. دانیشتنه‌که یان وه‌ک نه‌وه‌ی کۆن ده‌ڵێن، گهعدهکه، له ئێواره‌کۆڕێک ده‌چوو بۆ جێگری سه‌رنووسه‌ر ساز کرابێت و ئێمه‌یش گوێگری ئازیزی سه‌لار بووین.
جێگری سه‌رنووسه‌ر هه‌رچه‌نده سێ چاره‌کی لیترهویسکییهکهی فڕ کرد، هه‌رچه‌نده یه‌کبینه ده‌په‌یڤی و به‌ده‌گمه‌ن هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه ده‌ڕه‌خساند، بڵێین به‌ڵێ، که‌چی سه‌روبنی قسه‌ی باسی (بڕابوون به فره‌لایه‌نی، ڕێزگرتن له‌وانه‌ی جیاواز بیر ده‌که‌نه‌وه، به‌رینکردنی ئه‌و په‌راوێزی ئازادییه‌ی که هه‌یه، گوێگرتن له‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌مان لێ ده‌گرن و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی تێبینییه‌کانیان و واڵاکردنی ده‌رگای ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کان به ڕووی قه‌ڵه‌مه نه‌یاره فیکرییهکانماندا بوو.) به کورتییه‌که‌ی به قسه، خوای دیموکراسی بوو، وه‌لێ به کرده‌وه، ڕێی نه‌ده‌داین ڕسته‌یه‌کی ته‌واو بدوێین.
ده‌ڵێن له هه‌ندێک شه‌ڕی گه‌رمدا، گولـلە به‌ر گولـله که‌وتووه، جێگری سه‌رنووسه‌ر سیگارکێشیکی هێنده ڕاسته‌قینه بوو، یان دروستتر سیگارکێشێکی ئه‌وه‌نده پیس بوو، جگه‌ره‌ی به جگه‌ره داده‌گیرساند. ئه‌و له جێگه‌یه‌کی هێنده ستراتیژیدا دانیشتبوو، ته‌واو کۆنترۆڵی مێزه‌که‌ی کردبوو، وه‌ک چۆن هه‌ڵۆیه‌ک کۆنترۆڵی نێچیره‌که‌ی ده‌کات، ئاوا و بگره باشتریش کۆنترۆڵی هه‌موو ئه‌و خواردنه‌وه و خواردنانه‌ی ده‌کرد که له‌سه‌ر مێزه‌که دانرابوون و داده‌نران. هاوزه‌مان فریای خواردنه‌وه، خواردن، سیگارکێشان و قسه‌کردنی به‌رده‌وامیش ده‌که‌وت. له‌سه‌ر ئه‌و مێزه، ئێمه له سێ مه‌لی باڵشکاوی که‌سیره‌بوو ده‌چووین و ئه‌ویش له واشه‌یه‌کی چوست و چالاک.
ئه‌وانه‌ی هیچیان پێ نییه، که ڕێیان ده‌که‌وێته شوێنێکی تازه، به‌و مه‌به‌سته‌ی چی زووتره بیسه‌لمێنن که زانان، ده‌زوو بۆ کۆلاره‌ی قسه شل ده‌که‌ن و نایبڕنه‌وه، وه‌لێ نزیکه‌ی هه‌میشه، چیرۆکه‌که به پێچه‌وانه‌ی خواستی وانه‌وه کۆتایی دێت و زانایی نا، نه‌زانیی خۆیان ده‌سه‌لمێنن.
که خواردنه‌وه کۆتایی هات، ئێمه به هه‌رسێکمان، چواریه‌کی لیتره ویسکییهکهمان خواردبووه‌وه، ئه‌و به ته‌نیا سێ چاره‌که‌که‌ی دیکه‌ی، ئێمه به هه‌رسێکمان چواریه‌کی قسه‌کانمان کردبوو، ئه‌و به ته‌نیا سێ به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی، مهزهیش هه‌روه‌ها. له کۆتایی دانیشتنه‌که‌دا، له‌سه‌ر سینییه‌کی به‌رین، ماسییه‌کی گه‌وه‌ری بر‌ژاو هات، نازانم ڕێکه‌وت بوو یان زاده‌ی پلانێکی ورد داڕێژراو، ماسییه‌که وه‌ها له‌سه‌ر مێزه‌که دانرا که جێگری سه‌رنووسه‌ر ده‌یخواست. ماسییه‌که به جۆرێک که‌وته بن ده‌ستییه‌وه، وه‌ها که‌وته خواردنی، ده‌تگوت ئێمه به‌شداربووانی کۆرسێکی فێربوونی چۆنیه‌تیی خواردنی ماسیین و ئه‌ویش مامۆستای هونه‌ری خواردنی ماسییه و بۆ ئه‌وه هاتووه، فێری ته‌کنیکی خواردنی ماسیمان بکات. ئه‌و دیمه‌نه‌یش زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام، کاتێک له خواردنی ماسییه‌که بووه‌وه، به پارچه‌ی پاکه‌تی جگه‌ره‌که‌ی، نێوان ددانه‌کانی خاوێن ده‌کرده‌وه!
نازانم ئێوه ڕۆمانی (پیره و زه‌ریا)ی (ئه‌رنست هه‌مه‌نگوای)تان خوێندووه‌ته‌وه یان نا؟ پیره ماسییه‌کی زه‌به‌لاح ڕاو ده‌کات، به‌ڵام (سهگهماسی)یه‌کان په‌لاماری ماسییه‌که ده‌ده‌ن و ده‌یخۆن و ته‌نیا په‌یکه‌ری ئێسکه‌که‌ی ده‌هێڵنه‌وه. چونکه له ماوه‌یه‌کی که‌مدا، جێگری سه‌رنووسه‌ر له ماسییه‌که ته‌نیا په‌راسووه‌کانی هێشتبووه‌وه، ماسییه‌که‌ی پیره‌ی ڕۆمانه‌که‌ی ههمهنگوایم وه‌بیر ده‌هاته‌وه. پێش ئه‌وه‌ی له سه‌رنووسه‌ر جیا ببینه‌وه، پێم گوت: ڕۆمانی پیره و زه‌ریات خوێندووه‌ته‌وه؟ گوتی: به‌ڵێ، بۆچی؟ گوتم: ئه‌وی له‌گه‌ڵ خۆتدا هێنابووت، هه‌ر جێگری سه‌رنووسه‌ر نه‌بوو، خۆی به ته‌نیا کۆمه‌ڵێک (قرش)یش بوو.
له‌گه‌ڵ هاوڕێ نووسهرهکهمدا، چووینه‌وه بۆ ژووره‌که‌ی من، ئه‌و دانیشت و منیش چووم شتێکی بۆ بهێنم، بیخواته‌وه. ده‌رگای (مینیباڕ)ه‌که‌م کرده‌وه، هه‌ر سێڤنئهپ و ئاوی تێدا بوو، لێم پرسی: سێڤنێکت بۆ بهێنم؟ گوتی: کوڕی باش! ڕاده‌بوێریت! بۆچی هیچم خواردووه تا سێڤنی به سه‌ردا بکه‌م؟
*
Shark :سەگەماسی
: (یه‌خچاڵ: بەفرگر)ێکی بچووکه.Minibar