بەكر ئاڵەیی

-----

جەنگ لە ماڵە خراپەكەی خۆی گیر نابێت و

جەنگ چ

سێبەر هەیە دەیسوتێنێت

‎بەر دەرگەی ژیان دەكاتە دۆزەخ

‎جەنگ بۆكڕینی خوێن

‎بۆ تەرك كردنی نوێژەكان

‎بۆ

‎تێكەڵ كردنی وەرزەكان

‎بۆسپی بوونی پرچی ساواكان ودەرهێنانی ڕوحی گەورەكان هاتووە

‎جەنگ

‎لە سەفەری كوترێكدا بۆ ماڵی خوا جێ دەمێنێت

‎لە شكەستی عەڕشی خۆیدا بزر دەبێت

‎لە ماچی درەخت و كانیدادەڕوخێت

‎لە ژوانی تاڤگەكا ندا پەرت دەبێت

‎جەنگ گەیشت و لە برینی پایزێكدا تەرم لە سەر تەرم دەوەری

‎لە ڕۆیشتنی  گۆرانیە بریندارەكاندا

‎جریوەی بەیانیەكان وەرین

‎جەنگ هات

‎بە ڕاكردنەوە

‎حەشیمەتی مێروو

‎ماڵی مێروو

‎خوان و دەرگای شارە مێروولە هەڵوەرین

‎ژێر پێیەكانمان

‎خوێنی گێلاس و تەرمی  سێبوریەكانی لێبوو

‎جەنگ هات و

‎پڕشنگی سپێدەكانمان خنكان

‎جەنگ

شنە لە بەر پڕژانی تفی جەنگ

شەنگەیی خۆری بزر كرد

تامی گێلاسی لە سێبەر دەر كرد

گێژەنی  مانگ و سێبوری ڕوباری لە ڕۆخ گریانەكان جێهێشت ونەگەڕایەوە

شنە لە بەر جەنگ

ماچی نەدایەوە كانی و

مەملەكەتی خەونەكانی دڕدڕ كرد

جەنگ

لە جەنگێكی شێتانەدا لەدایكبوو

لە سەرابی سڵاوەكاندا لەدایكبوو

لە هەڵدێرانی ڕوحی كوێستانەكاندا باڵای كردو چی شەڕابی دڵ هەیە

لە سێبەری جەنگدا شكان

ئیدی ئاسمان مەست نابێت و دەچێتەوە بۆشەڕ

جەنگ هەموو شتێكی لە دڵی ئێمە ستاندەوە

پێكەنینی

لە خاك دابڕی و

سروتەكانی كردنە تورەكەیەكی  ژنگاوی

نیگای وەرزەكانی هەڵوەراند

جەنگ

شیعری خوداكانی سوتاند


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا