ـــــــــــ1 ــــــــــــ
به‌یانیه‌ك
ئاسۆ له‌تاو ناڵه‌ی مرۆڤ
داوی تیشكی ده‌هۆنیه‌وه
بۆی بكرایه
گێتی به‌گڕ ڕاده‌كێشا
گلێنه له‌چاو ده‌ترسا
بوخچه نه‌بوو ژانی مرۆڤ ڕاپێچ بكا
مناڵ له باوكی ده‌گه‌ڕا
به‌یانییه‌ك
وێڵبوون له دوای ده‌نكه هه‌ناری كازیوه و..
تیشكی چرا
هێشتا تاریكی
ماڵئاوایی
له ئه‌ستێره‌و لانكی شه‌و نه‌كردبوو
هێشتا زۆركه‌س بێئاگابوون
له پرسه‌ی هه‌ناسه‌ی هاوسه‌ر
په‌نجه ده‌بووه بزمارو
شانه‌ی فیشه‌ك ته‌بڵاكی سه‌ر
ده‌رگا نه‌بوو له حه‌ژمه‌تا هه‌ڵنه‌رزێ
دیواره‌كان سووره‌تی ترسیان ده‌خوێنده‌وه
وێردی سه‌ره‌مه‌رگ
له‌سه‌ر ڕایه‌خی ئافره‌ته‌كان
وه‌كو تۆوی شووتی شین ده‌بوو
شووره‌ی ماڵان
كوچه‌و داڵان
باڕه‌شی زیندانیه‌كانیان هه‌ڵگرتبوو
خه‌ڵكینه: شه‌و تابێ بڕوا
كێ تاریكی ئه‌دا به‌ده‌ستی چه‌ته‌وه
گۆرانی په‌لكی ئه‌ستێره‌و
سروودی دوا ڕه‌وی مه‌رگ بوو
كێ ده‌توانێ له ماڵه‌كه‌یا پاڵداته‌وه
له بوونی خۆی بیركاته‌وه
له دایك بوونی سه‌ریتی گڵۆڵه‌ی خه‌وبوو
شار باژه‌ڵه
كۆرپه‌ی خۆزگه‌ی ڕاده‌ژه‌نی
خه‌ڵكی فریشكیان كه‌وتبوو
ئاله‌م سووره به‌یانییه
ڕێواسی ڕێ
له جه‌رگی خاك هه‌ڵده‌په‌ڕێ
زار به‌ده‌م
په‌نجه بە ده‌ست
گه‌ردن به‌گوێ
گوێ به‌ده‌نگ
هاوار به‌كزه‌ی با
تاریكی به مانگ و
مانگ به وورچی خه‌ون ده‌وه‌ری
دڵ له كوانووی چقڵه زێی ناخ
له تۆڕی ڕیخۆڵه جه‌ڕی
پیاو به‌رگی ژنی ده‌پۆشی
سمێڵ به گوێزانی سه‌حرا ئه‌تاشرا
ئه‌وه‌ی ڕه‌ش بوو
له‌نێو ڕه‌شا
داپاچرا