__ 10 __
ستار ئەحمەد
كازیوه نه‌رمه بایه‌ك له دڵیا
شمشاڵی سۆمای كه‌ژو كێ‌و بژه‌نێ
ته‌می چیا دڕ ئه‌داو.. گرده‌مه‌ند ده‌خه‌مڵێ
شاعیرێك به‌سه‌ر گۆڕی نه‌مرێكه‌وه
هۆنراوه بۆ پاكی و ڕه‌نج ده‌ڵێ
كۆچباری گزنگ و ڕه‌وی كه‌و
گه‌ردانه‌ی شه‌وو ڕۆژ له‌ملی یادگاری ده‌بڕنه‌وه
ڕێگاكان بارگه‌ی هه‌نگاوی په‌شێون
وه‌ك سێبه‌ر به‌كۆچی هه‌وره‌كان ده‌توێنه‌وه
لقێكی ڕۆژگارم
چڵێكی سه‌ر ڕۆخی ڕووبارم
به به‌ردی ده‌ربه‌ندی ئاوێكی قه‌ترانی
ناوكیان بڕیووم
گه‌ڵایه‌ك له هێرۆ ته‌وێڵی سڕیووم
له سه‌مای داره‌كان تێر نابم
به‌ده‌نگی تاڤگه‌ی ڕوون ده‌ورژێم
قه‌دپاڵی لوتكه‌یه‌ك نه‌بێته هاوڕێم
ناتوانم له زه‌ریای ئه‌سكڵا بژێم
زاری به‌رد لێشاوه‌كان ده‌یزانن
گۆرانی بارێزه.. بروسكه گوێی بۆ ڕاده‌گرێ
لاله‌زار نازی گۆڵ هه‌ڵده‌گرێ
شه‌ماڵێك له بۆنی به‌فر ده‌چێ
سه‌رمایه‌ك له ده‌می ته‌ور ده‌چێ
خه‌رمانی گه‌واڵه‌یان كۆكرده‌وه
ڕووی ئاسمان به‌له‌میتكه‌ی لێ بده‌یت شه‌ق ده‌با
كۆترێك به‌له‌رزه دامێنی چیایه‌كی گرتووه
چاوه‌ڕێ ی سه‌فه‌رێك دوور ده‌كا
چوون شیعرێك له دڵی شاعیرێك بێزار بێ
بیه‌وێ ڕوومه‌تی په‌ڕه‌یه‌ك سوور بكا
ده‌وه‌نی مشتكی تیغی پێنووسێك
له ماچی وشه‌یه‌ك به‌رزه‌ڕا ده‌گه‌ڕێ
سێبه‌رێك له ده‌نگی سوێسكه تێر بووه
زایه‌ڵه‌ی هه‌ڵۆی ماف له گوێیدا ده‌زڕێ
كازیوه له كۆچه ورده‌بای شه‌وانه
هه‌تاو بۆ ڕووی خاك بووەته دێوانه
له‌گه‌ڵ ده‌فكوتی ده‌روێشی به‌یانا
ئه‌و به‌یانییه‌م به‌نیگادا تێپه‌ڕی
كاروانسه‌رای پۆله مه‌لێك
چاوانی سروشتی هه‌ڵبڕی
شیعرێك به كسپه له‌ناخما هه‌ڵوه‌ری
ئه‌مه كۆچباری گزنگه‌و
به‌رده‌وامبوونی كۆششه
خۆزگه‌یه‌كه بۆ نه‌مانی كوێره‌وه‌ری