ستار ئەحمەد
ــــــــــ 12 ـــــــــــــ
كە ده‌ڕۆن زۆر ڕێگا
كه‌مینی بارووته
ده‌مێننه‌وه هه‌وارتان
مه‌یته‌رو تابووته
گوڵی چیا ڕوومه‌تتان ماچده‌كا
هه‌نگاوه‌كان خوێنڕێژن به نوێژ‌و تكا
هه‌ركه‌سه‌و ئازووقه‌ی ساتێكی له كۆڵه
وشكه گیا برسێتی ته‌فره‌دان ده‌ژمێرێ
دڵ نه‌غمه‌ی ئه‌م ڕه‌وه
به‌شوێنپێ ده‌سپێرێ
ئه‌ی چاره..؟! خۆر بووه به زام و
له تابلۆی نیگایا په‌یوه‌ستی هه‌نگاوه
ئه‌ی وه‌ڵام ..؟ ده‌سكه‌نه‌ی پرسیاره‌و
له گه‌رووی ئاسۆدا خنكاوه
ئه‌ستێره له سنوری تاریكی سڵده‌كا
تریفه كانیاوه‌و
له ده‌ستی گاشه به‌رد ڕاده‌كا
ئه‌م كۆچه نامۆبوونه
ئه‌م سه‌فه‌ره
سه‌ركه‌وتنه یان داچوونه
ئه‌مڕۆ كه‌س له نرخی سامانی ناپرسێ
گرنگ گیان له بۆسه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ ده‌رچێ
ئه‌ی ژیان له گۆشه‌ی شه‌قامی نامۆیی
ئه‌ی كارێك ..؟ بتكاته نۆكه‌ری جودایی
چاره‌نووسێك ..؟ ڕاتژه‌نێ له‌لانكی گه‌دایی
كام شه‌و با په‌یامی چه‌وساوه
به‌په‌ری بارانی به‌زه‌یی گه‌یانه ..؟
كوا ده‌ستێك نسرمی هاوینه‌و
كه‌ی تاسه گه‌رمه‌بای زستانه ..؟
تۆ ڕێگای پڕ مرۆت له شه‌ودا بینیوه
تۆ داری بێشه‌ی به‌ر زریانت ڕنیوه ..؟
كام ستوون له‌به‌فرا بچه‌قێ ..؟
كام نه‌شته‌ر له ناخی برینێك هه‌ڵچێ ..؟
بێده‌ستی نه‌وازش له‌خوناو ده‌رده‌چێ ..؟
تۆ دیده‌ت به په‌نجه‌ت نه‌خورێنی
وشه‌یه‌ك به‌تیله‌ت
له گۆشه‌ی په‌ڕه‌یا نه‌دوێنی
له زاری ئارام و په‌یڤی جوان تێناگه‌ی
ئه‌ی ئیتر لاوه‌كی له گۆشه‌ی غه‌ریبان
چۆن ده‌توانی ..؟
له‌گه‌ڵ دیواری ڕووخاوا هه‌ڵبكه‌ی
گه‌روو زمانی داد نه‌یدوێنێ
ده‌نگی ناخ سۆزی گڵ نه‌بزوێنێ
زایه‌ڵه‌ی ده‌روون به‌زه‌مین نه‌گا
ویژدانێك له‌گه‌ڵ ناخا نه‌جه‌نگا
زه‌حمه‌ته به‌های بوون
ده‌سرازه‌ی هه‌تاو بێ
كۆچباری گزنگ
ته‌رمی خۆر هه‌ڵده‌گرێ
ئه‌ستێره له دڵی گه‌واڵه دەمرێ
كێشه‌ی ژین
ژانی دڵ به‌رۆكی به‌رنادا
ئه‌م خاكه‌ش پێكی ڕزگاربوون هه‌ڵنادا