ــــــــــــــ13ـــــــــــ
ستار ئەحمەد
له ماڵه‌كانی خۆتانا نامۆن
چاوه‌كانتان چرای كوژاوه‌ی ڕێگاو بانه
دڵتان ده‌رگای شكاوی هه‌وارگه‌ی بێنانه
سۆزتان تاڤگه‌یه‌كی سه‌ر هه‌ڵگرتووه
زارتان له چێژی خه‌نده‌ی مناڵ بێبه‌شبووه
بوونتان ده‌ستوورێكه
كێ بیرتان لێ ده‌كاته‌وه
نهێنی ده‌رونتان چیایه‌كی خوێنینه
كێ ده‌توانێ
به‌فرمێسكی دڵنه‌وایی بیشواته‌وه
ئێوه سه‌مای ده‌نگ و باسی سووتانن
له‌هه‌ر شوێنێك بن
خۆتان به‌نامۆو ئاواره ده‌زانن
له ناچارییا كۆچ ده‌كه‌ن
له گۆڕه تاریكه‌كانا گیانتان جێماوه
ده‌ستی هه‌زاران پیاو چاكتان گوشی
ده‌یانه‌وێ مانگی ده‌روونتان بكوژێننه‌وه
ئاگری دۆزه‌خ بۆ ڕەنجتان ده‌كه‌نه‌وه
ئه‌وانه‌ی لانه‌تان تێكده‌ده‌ن
دڕنده‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی
گڕ له خه‌رمانی ڕه‌نجده‌ران به‌ر ده‌ده‌ن
كام ئه‌ژدیها ده‌روونی ئه‌مانه‌ی ته‌نیوه
هه‌نگاوی چاكتان بۆ خێرخوازی ده‌نا
بوونه سێڵاوی مه‌رگه‌سات و
بۆ هاوارتان به‌ڵاو ناسۆریان هێنا
تیشكێك له باڵی په‌ری خۆر ده‌چێ
نسێیەك له گۆشه‌ی نیگای هه‌ور ده‌چێ
له ڕه‌وتان تێ ده‌گه‌ن
بوونه‌ته هاوڕێ ی ئاسمانی غه‌ریبان
دوێنێ ڕێزداری سه‌رخاك بوون و
ئه‌مڕۆ.. دیلن و ڕه‌نجه‌ڕۆن
بوونه‌ته تانه‌ی شان
ئه‌م ڕووداوه
ئاواره‌بوونی خاكه له جه‌رگی ڕاستی
كه‌س نییه دڵۆپێك ئاو
بخاته سه‌ر زاری شه‌هیدێك
خۆی كردووه‌ته قوربانی مه‌به‌ستی
ئێوه پارچه‌ی خوناوكه‌ی دڵێكن
پارچه‌ی خوناوكه‌ی گڵێكن
به ئه‌شكی خۆر په‌روه‌رده بووه
هێرشی كۆچێكن
بۆ پاراستنی گیان و ئابڕووه
نیگای خۆر
نووكی پێنووسی ده‌ستانه