ـــــــــ ـ14 ـــــــــــ
نیگای خۆر
نووكی پێینووسی دەستانە
مۆری هه‌ناوتان
برینی مێژووه
به‌رواری سه‌ربڕاوی هه‌ستانه
بێ جێگا.. له باسی شكۆداری ده‌گه‌ڕێن
سه‌ره‌تاو كۆتایتان
بۆ ده‌ریای ڕه‌شبینی جه‌ور ده‌برێن
كۆچ ڕه‌وه ژیانتان
به‌ردی لوتكه
چناری زه‌رده‌ڕۆ
بوونه‌ته مه‌ئواو
سره‌وت و زادتان
به‌رامه‌ی پیاو چاك
ئاورنگی خوێن و
ئاره‌قه‌ی نه‌دارن
ڕاستی گه‌ردوون و
په‌رستگای ڕۆژگارن
ئاوازی سۆزتان
چاووگی داری چیمه‌نی ژاكاوه
هه‌ڵپه‌ڕكێی دیمه‌نی لێشاوه
له سه‌مای مردنی خۆتانا راِماون
له ده‌رگای ناكه‌س و به‌دكارا وه‌ستاون
شه‌پۆلی بارێژه كه‌شتی خه‌متانه
سه‌مای ئه‌ستێره چرای كوژاوه‌ی ده‌ستانه
خۆر‌و مانگ
له تاریكی دڵی هه‌ورا تاساون
جوامێری و ئازادی بوونه‌ته ناسنامه‌و
له ته‌وێڵی خوێنمژان نوسراون
من دایكم چیایه و
په‌رچه‌می ڕه‌شماڵی هه‌وری سپییه
فرمێسكی ڕوومه‌تی كانیاوی په‌مه‌یییه
خۆشم ده‌وێ
تامه‌زرۆم بۆ پرشنگێك
له نیگای ئاسۆ ده‌ركه‌وێ
به‌زادی خوێناوی
سكاڵامان له جه‌رگی دونده‌كان نووسی
گڕكانی خاكمان هه‌ڵلووشی
ئه‌مانه مێشكیان كرمه ژه‌نبووه
گیانیان چڵی خه‌زانه
له دڵی به‌هارمان ڕۆچووه
بانگه‌وازی میلله‌تێكی ڕه‌جمكراوین
له‌نێو تراویلكه‌ی سه‌حرادا خنكاوین
كۆرپه‌كانمان
له‌به‌ركی دایكیانا تاساون
به‌فری دنیامان له‌سه‌ر كۆڵه‌و
بۆ شه‌ونمێك گیانه‌ڵامانه
ژینمان خه‌زان و ڕامانه
ژانه‌كانمان چرۆی په‌ژمووده‌ی زمانه
خۆریان دزی
ئه‌ستێره‌كانیان به‌گڕ سووتان
بووینه دراو "بووینه گیرفان
سنگمان له بولبولی دڵمان بێئاگایه
له‌نێو چقڵی كیته‌دا په‌نجه‌مان جێماوه
خوێن خه‌نه‌ی بووكی خۆزگه‌مانه
له‌یاد ناچن ئه‌و ڕۆژانه‌ی
هه‌نگاومان ده‌نا
به‌سه‌ر دڵ و سه‌ری بڕاوی خۆمانا
به‌ردی چیاكانمان توانه‌وه
دڵۆپێك ئاومان نه‌دۆزیه‌وه
بارانێك له ئاسمان نه‌هاته خواره‌وه
به‌ر ڕوومه‌تی گڵ بكه‌وێ
دڵی خاكمان به‌نیگا خوێنده‌وه
تروسكه‌یه‌ك به‌ر پێمانی ڕووناك نه‌كرده‌وه
ئێمه پیره دارێكین
ڕه‌گه‌كانمان له‌گڕا هه‌ڵوه‌رین
پێنووس
په‌ڕه‌ی بێ ده‌نگ و
شیعری به‌سته‌زمان
بۆ ڕه‌نجمان ده‌گرین
ئه‌ستۆمان به‌گڵ پینه‌كراوه
مه‌خابن.. برسێتی
شوێنه‌واری ملیۆن زامی
له ده‌مارمانا هه‌ڵكۆڵیوه
چاوه‌كانمان تۆپی پێن و
به‌ردی خزاوی نه‌زانین
به‌سه‌ر ناخمانا باریوه
خۆزگه پێش مردنم
په‌یامی ڕاستی ئاسمانم ده‌دی
ده‌بوویته تنۆكی سۆز‌و
ئاڵای عه‌شقێكی ئه‌به‌دی