ستار ئەحمەد
ـــــــــــ15 ـــــــــــ
خاك به‌دوای هه‌ورا هه‌ڵدێ
هه‌ر گۆڕه‌و وه‌كو گوڵ چرۆ ده‌كەن
بۆنی نێرگز‌و چیمه‌نیان لێوه‌دێ
ده‌رگای زۆردارمان
كلیلی زمانی ناخمان
له گیرفانی پاڵتۆی ڕه‌شه‌با جێماوه
دڵسۆزی هه‌وارستانی ڕووخاوه
گوێمان له بولبولی دڵمانه
گه‌رووی برینی كردووه به‌لانه
ژیانمان دووباره بووەته‌وه
مه‌رگی هه‌ست و هۆنراوه‌یه
باوه‌ڕ دیده‌ی كوێره
ڕاستی زاری بڕاوی ئاده‌مه
له ژێر زه‌برا ده‌سره‌وین
درۆ درووشمی سه‌رده‌مه
بۆ چه‌پۆكێك سه‌رمان خواره
زرنگیمان هه‌ڵاتن و
شوێن پێی غه‌ریب و ڕێبواره
لانكمان له رزینی خاكه
هه‌ناسه‌مان گڕكانی چیای سووتاوه
ده‌رمانی به‌ڵاو كه‌سه‌رمان
گڵی ئاسمانی ڕووشاوه
له ده‌رگاكانمان
وشه‌ی زوڵمیان هه‌ڵواسیوه
له مافی خۆمان بێده‌نگین
تینووین بۆ تامی زریوه
هه‌ور بووه خوانی نان و
به‌بانگه‌وازی چه‌وساوه پێچراوه
گیانمان كرده قوربانی بیناكاری و
گۆشه‌ی(پشوو) حه‌سانه‌وه
په‌یكه‌رن.. به‌زه‌ییان وه‌كو به‌ردی كه‌نار گۆم
ڕووناكی داد هه‌ڵنامژێ
ڕه‌گی خۆشه‌ویستیان هه‌ڵكێشاو
كینه‌ی ده‌روونیان تاسه‌یان ده‌كوژێ
له ڕووبارێك ده‌چن
برووسكه بیپێكێ
موچڕكه‌یه‌ك ده‌ریای بیریان ناناسێ
مانگ زاری خۆره‌و ده‌یبڕن
ئه‌شكی به‌یانیان
فرمێسكی نه‌داره‌و
بۆ مه‌زه‌ی شه‌وانه ده‌یكڕن
به‌هاتنی شه‌وو ڕۆژ ئارام ناگرین
كتێبه پیرۆزه‌كان بۆ سته‌م ده‌گرین
ناو بانگمان خه‌ونی مانگه
به تارای تاریكستانه‌وه
ئاره‌قه‌ی ته‌وێڵمان باڵی په‌پووله‌یه
به‌شه‌و بای زستانه‌وە
په‌لكه زێڕینه‌مان كرده گه‌ردانه‌ی غه‌ریبه‌كان
خوێنی جه‌رگمان دا له كێلی مردوو
گۆڕی شاراوه‌ی گۆڕستان
كێ گۆڕی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ی دیوه
له كه‌پری شه‌و نوێژی چیانشین ده‌چێ
كێ گه‌ڵای دارگوێزی له به‌فرا مژیوه‌و
په‌نجه‌ی نه‌ڕچێ
كاتێك زه‌نگی ماف لێدرا
ڕووناكی خۆر له‌كه‌ل ئاوا بوو
مانگ به شكۆوه
له پێڵوی شه‌و ده‌رپه‌ڕی
ئه‌ستێره به‌رۆكی تاریكی دادڕی
تروسكه بووه زمانی هه‌وار
خاك گریا بۆ كۆچ و ئاوزه‌نگی شه‌وگار
دانه‌ی باران
وه‌كو مناڵی بێباوان
گه‌ڵای داری لاسك ژاكاوی
ده‌خسته‌سه‌ر چاوان
ئه‌وكاته له ناخی هه‌ستمه‌وه
گوێم له كاره‌ساتی دایكان گرت
به‌دوای وشه‌ی تاساوی شاعیره‌كانا وێڵ بووم
له‌برینی ژێی ده‌ریاكان وردبوومه‌وه
به‌ره‌و وڵاتی غه‌ریبستان چووم
چاوه‌كانی ڕۆژگاره‌كانم خوێنده‌وه
مژده‌یه‌كم له دڵی نه‌غمه‌ی (با) نه‌بینی
هه‌ولمدا له‌سێبه‌ری ئاراما بحه‌سێمه‌وه
ته‌مه‌نم به‌سه‌ربرد
له ڕێگای مین ڕێژا به‌سه‌ری به‌رده‌وه
له خوێندنی نیگاكان بێزار بووم
زاری گڕ زه‌برو زه‌نگ ده‌یزانێ
خۆشه‌ویستیان كوشت و
ژه‌هریان ده‌رخواردی خاكمان دا
ڕه‌نجی باران و ئاسمانیان به با دا