ـــــــــ 2 ـــــــــ
نیوه‌ڕۆ هات
وه‌كو ده‌نكه هه‌نارێكی
له دامێنی گزنگ جێماو
چاوه‌ڕوانی باڵی بۆری ئێواره‌بوو
بایه‌ك له‌گه‌ڵ مه‌رگه ساتا تێكه‌ڵ ده‌بوو
به‌م بایه هێنده‌ی نه‌مابوو
گه‌ڵای داره‌كان باڵ بگرن
بۆ كه‌س هه‌یه..؟
له‌نجه‌ی گوڵێ له ساباتی گه‌رمه‌سێرا
له ڕۆخی ماتی هه‌ڵدێرا
له‌سه‌ر ته‌ختی سینه‌ی ڕووبارا نه‌دیبێ
شه‌وێكی تر
ته‌قه‌ی له ده‌رگا هه‌ڵسان و
كراسی تاریكی له‌به‌ر ته‌رمی سروشت كرا
ئه‌مه نه‌فره‌تی چیایه
له ورژمی درۆ ده‌كرێ
ئه‌مه كۆچباری گزنگه..؟!
بۆ مرۆڤی دووسه‌ر ده‌برێ
حه‌شاماته
هه‌نگاوی ماتی خنكاوه
گۆشه‌ی مافی چرۆی داده
كه‌رامه‌ته
یاخود باجی ده‌رامه‌ته
نووسه‌رانی سه‌رده‌م
قوڕه ژیلكه‌و ماری سێ ده‌م
ڕووانیان باران ده‌نكی برنجه
دڵیان ئامانی به‌تاڵه‌و
خه‌وی پێوه ده‌بینێ
شاعیره‌كان خۆزگه‌یان خواست
بتوانن پێنووسێك بكڕن
خۆ نه‌یان ویست
وه‌كو قه‌سابی شاره‌كان
به دۆلار ته‌وێڵیان بسڕن
چه‌ند ساڵێك هه‌ر قوڕاویان ڕشت
ئێستاش شوێنێك ده‌ست ناكه‌وێ
بۆیه‌ك مه‌تره دیوار بشێ
هه‌رچی ده‌كه‌ین
به‌فوویه‌كی ئه‌م گێژاوه
وه‌ك ژیله‌مۆ داده‌ڕووشێ
پاشان به‌زمه‌كه‌یان
بووه نه‌زمی نیوه به‌نیوه
به‌خوێن پێڵاومان بۆیه كرد
گۆره‌وییه‌ك په‌نجه‌ی پێمانی نه‌دیوه
با هه‌واڵی ته‌یموور له‌نگی هێنایه‌وه
ڕۆژنامه‌كان ڕایان گه‌یاند
له ئه‌نقه‌ره گه‌زۆ ده‌بارێ
له گه‌رماوا سه‌گ ده‌شۆنه‌وه
مێشكی مرۆڤ ده‌گۆڕنه‌وه
زیندوو سه‌ر ده‌بڕن
جه‌سته‌ی مردوو
له‌نێو به‌فرا ده‌هێڵنه‌وه
هه‌واڵێكی سه‌مه‌ره‌یه
هه‌ر شاعیره مامه خه‌مه‌ی
ئه‌م ده‌ڤه‌رو سه‌فه‌ره‌یه