ــــــــــ3 ــــــــــــ
لە نێوانی ژانه‌كانی سات هه‌ڵوه‌را
له‌شیعری سیای شاعیری ده‌ربه‌ده‌را
كونجێك له وشه‌ی سواوه
له ده‌روازه‌ی ئاسۆی پرشنگی تواوه
ئاوی مه‌ندو
به‌فری چیایه‌ك..
بۆسه‌ر ته‌ختی خاك ڕوواوه
بوومه باڵی ئه‌و نه‌وره‌سه‌ی
بۆ زامداری
ده‌ریای ناسۆری گه‌ڕاوه
تۆ شێرپه‌نجه‌ی گڕی دراوه‌كان
له باسكی مێژوو ده‌بینی
كه‌سه‌ری ئاده‌میزاد
به‌تاڤگه به‌ڕی ده‌خه‌ن
دۆڵێك له كۆشی نه‌رمه گڵا خه‌و بیباته‌وه
ڕۆخێكی ئۆغرۆ داوێنی به‌رنادا
مه‌لێك هێلانه‌یه‌ك
له‌سه‌رچڵی دارتوویه‌ك هه‌ڵچنێ
زه‌رده‌مارێك بۆ خواردنی
به‌باڵای لاسكی ئاره‌زوویا هه‌ڵده‌زنێ
ئه‌مه سروشتی به‌دكاره
ئه‌مه هه‌یەجانی هه‌ستیاره
كوا دیوانێك ببێته پۆشاكی برسی و؟
كه‌ی شاعیرێك له مه‌جلیسی بوونا دیاره؟!
به‌یانیان دیده‌ی له نیوه‌ڕوان زه‌ق كردووه‌ته‌وه
شه‌وگار گه‌ردنی ڕۆژگار له كۆشیا
ده‌ستی تاریكی ده‌یخنكێنێ
ئێمه هه‌ڵمه‌تی دار‌و ده‌وه‌نی بێ سایه‌ین
ئێمه نیگاری زامێكین
چقڵ ژیاری سنووره جاڕه
خوێن ئاوێنه‌ی كارژۆڵه‌ی خۆزگه‌ی بڕیاره
نه‌فره‌ت سێبه‌ری هه‌نگاوی كزه‌ی بایه
ناسنامه‌مان گیرفانی ته‌می چیایه
شیعر.. داخ له‌م پینه‌ی سه‌ر ئێسقان و
برینه خوێی گردو هۆڕه
پێنووس ده‌وه‌نی ڕه‌ش ماڵه‌و
وشه بۆ عومری شاعیران گۆشه‌ی تۆڕه
ئه‌وه‌ی به دوای مردنی خۆ‌یا ده‌گه‌ڕێ
ئه‌وه‌ی به‌دوای په‌رچه‌می
سێداره‌ی وشه‌ی ناسكا هه‌ڵده‌گه‌ڕێ
براڕۆیه
شیوه‌نی دایك سووتاوه
په‌ڕه‌ی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوی هێرۆیه
تۆمار ژاوه ژاوی شریته ڕسكاوه‌كانه
گۆرانی لاسكی سووتاوی هه‌ڵبه‌سته
ئاواز گفه‌ی بایه‌و
ته‌رمی كانی له‌سه‌ر ده‌سته
بۆ كێ بگریم..؟!
كێ بیر له من ده‌كاته‌وه
به‌یانیان به جگه‌ره له خه‌و ڕاده‌بم و
نیوه‌ڕوان
له ژێر باڵی زڕه گه‌رمادا پاڵ ده‌كه‌وم
كه‌شەویش دێ.. گیزه‌ی پێشكه
سه‌مفۆنیای بتهۆڤنه
هاوده‌می ژێر ڕایه‌خه‌كه‌م
جاڵجاڵۆكه‌و ڕمبازێی بۆقی چڵكنه
خه‌و ئه‌گه‌ر جارێك باوه‌ش به‌منا بكات
من دوو لاقی هه‌ڵده‌كێشم
ئیتر نه‌خشه بۆ دووا ڕۆژی
ئه‌م ته‌مه‌نه زه‌رده ڕۆیه‌م
چۆن ڕاكێشم
بۆ بكێشم
ستار ئەحمەد