
ستار ئەحمەد
____ 35 ___
ماسی له ئاو ده‌ریبهێنی
به‌كلك بزوان كۆتایی پێدێ
مه‌لێك به‌تیری ژه‌نگن بیپێكیت
له بێچوو لانه‌ی خۆشی ده‌ترسێ
ئێمه له‌سكی دایكمانا
به نه‌به‌ردی خوڵقاوین
دیده‌مان له‌سه‌ر
به‌ردی كوێستان كردووه‌ته‌وه
به به‌رده‌قاره‌مان ناوكیان بڕیووین
ئێمه پرشنگی ڕۆژێكین
له لانكی لووتكه‌ی چیا ته‌ربووین
چوار پارچه‌ی گومه‌زی په‌رستگای ژیانین
ئالووده‌ی تامی نان و ویژدانین
بۆیه له چیا سه‌رسه‌ختترو
له ئاگر به‌تاوتر
بۆیه له لوتكه بڵندترین و
له به‌فر پاراوتر
گه‌ر ده‌ستی گزنگ
به كۆچمان نه‌سپێرێ
ده‌بینه خۆراكی ئه‌ژدیهای ئاگر
بۆیه تین له هه‌نگاوا
به به‌ژنمان ده‌خه‌مڵێ
بۆیه زامی سه‌ر شۆسته‌كان
داستانی نه‌مری باپیرمان ده‌ڵێ
خه‌منییه له ژانی دیلێتی به سوێتر
كه‌سنییه له‌چینی غه‌ریبان بێجێتر
ڕێگایه‌ك شوێن كه‌ڵبه‌ی ماره
سنووری كازیوه‌ی له ژانا دیوه
ماڵێك له هۆبه‌ی ڕه‌وه‌ندا ده‌ناڵێ
بووه‌ته ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوڵمی زریوه
ژوانگه‌ی عاشقه‌و ڕوانگه‌ی شه‌وڕه‌وه
شه‌واره‌ی عاشقی به‌دبه‌خته‌و
هه‌ناوی زامداری ده‌سرازه‌ی خه‌وه
په‌تێك له ئاورێشمی شه‌پۆلی شیوه سوور
گردێك له كلكی وشكه‌ڕِێی سنوور
گڵۆپی نیگای شه‌خته‌یان شكاوه
(بایه‌ك) له گه‌رووی پێنجوێن ده‌رچووه
بۆ تاسه‌ی(چیمه‌ن) باڵی لێكداوه
به‌ره‌و ئه‌زموونی ئه‌م خواره له‌ڕێیه
ئێمه‌ش به نه‌وای كۆچڕه‌نگینه‌وه
دڵمان شالووری خونچه‌ی ڕووی دێیه
تاوێك له باران
سروه‌یه‌ك له كه‌ژ
هه‌ناسه‌یه‌ك له جوانی
چڵێك له تاران
بۆ پێشوازی خومخانه‌مان وه‌ستاوه
باری ڕه‌وه‌ند ده‌بێ چیبێ
زاری باڕه‌ش
بۆكێ دەدوێ
هه‌ستن ئه‌م باره
كه‌ی به ئێوه ڕه‌وایه
ده‌هه‌ستن ئێستا كه‌ی؟
كاتی كردنی نوێژی قه‌ڵایه
چیرۆك وێردی هاتنه‌وه‌یه
ڕۆمان باسی دانه‌وه‌یه
چیتان ماوه..
به ئه‌مانه‌ته‌وه پێشكه‌شیكه‌ن
چاوه‌كانتان بپشكنن
ڕه‌نگه دڵۆپێك ئه‌شكی شاراوه
له گۆشه‌ی پێڵووی ڕاستانا مابێ
گیرفانه‌كانتان بدڕن
ڕه‌نگه چقڵێ ڕێگای تیا بێ
پاڵتۆی هه‌ور به‌خوێن بشۆنه‌وه
به‌ڵكو كاكۆڵی سه‌ری چیا بێ
نه‌كه‌ن ناونیشانی شیعره‌كانم
له‌پێش زریانا ڕابخه‌ن
نه‌كه‌ن وشه‌ی هه‌ڵقرچاوم
نه‌ده‌ن له به‌رۆكی وه‌ته‌ن
گوڵ هه‌تا سووربێ
دیمه‌نی جوانتره
گڕ هه‌تا خامۆشبێ
هه‌ر نێڵه‌ی ئاگره
له پاكی ئێوه وانه وه‌رده‌گرم
له خۆگری ئێوه..
زادی كۆڵنه‌دان ده‌كه‌مه شیعرم