
ـــــــ ٣٩ ــــــــ
چۆن وچان له‌ده‌ستمان..
ماڵوێرانی نه‌وه‌كانه
چون رێگا
بۆ تابووتی پیره ڕاكان
له شه‌وبای گه‌رووی خه‌ما
ده‌یزریكان
كێ گوێ
له نامۆ و سه‌ره‌ڕۆ ده‌گرێ
كێ روومه‌تی
له هه‌نسكی خۆر سوور ده‌كا
كێ باسی
خنكاندنی گه‌لێكی ژێرده‌سته و
به‌فر و باو نوور ده‌كا
شه‌و له‌پاڵ نزرگای به‌دفه‌ڕا
شه‌و له‌نێو دووكه‌ڵی
پێنووس و ده‌فته‌را
له مه‌رگی مناڵ و
گوڵ و چیا ده‌مڕوانی
له نرخی ئه‌و كۆچه ده‌ترسام
ته‌رمی خۆر مزگێنی گزنگ بوو
خۆزگه‌ی گه‌لێكی
خستبووه سه‌ر شانی
عه‌شق له سه‌روسیمای نیشتووه
خۆر دڵداری له دڵیا برینه
ناخ له رووكه‌ش ده‌ترسێت و
عاشقان نكوڵی له ئه‌وین ده‌كه‌ن
كێ ده‌توانێ
ڕێگایه‌ك بگرێته به‌ر
له نووشتیا نه‌خنكێ و
بارخانه‌ی كۆچی وه‌رنه‌چه‌رخێ
به‌رۆكی زریوه نسێی زه‌به‌نه
وشه له رووگه‌ی ناخا ده‌وه‌رێ
له پۆپه‌ی چڵ و پۆی سووتاوی كۆششا
له ئامێزی گولیلكه‌ی خۆزگه‌ی كه‌سكۆڵه‌ی نزایا
رازه‌كانمان
قه‌دپاڵی گڕگرتوویان كردبوو به‌سایە
گه‌ردانه‌یه‌ك له نوور
تارایه‌ك له گوڵه حاجیله‌ی روو سوور
به‌فری شه‌كاوه‌ی دوندیان راده‌دا
ژینێك له‌بره‌و
رێگایه‌ك له پاكیزه‌ی خه‌مخانه‌ی رێڕه‌و
دڵێك له هه‌وری كوێستانی به‌فر ماڵ
داوێك له رسته‌ی شاباڵی هه‌واڵ
سارایه‌ك له ناونیشانی چیای كۆڵنه‌دان
عه‌شقێك خه‌ناوكه‌ی گزنگ بوو
تیشكی داماڵی
له‌به‌ری به‌فری سووتاوی كوێستان
رانه‌مه‌ڕێك له له‌وه‌ڕ كه‌وتبوون
چه‌ند مناڵێك له قڵیشی چیاكان
بێ‌دایك و ده‌ست و سه‌ر بوون
تراژیدیای.. كۆچێكی شه‌هیدستانه
تابلۆی خه‌ممان سیروانێكه
جۆگه‌ی رازمان.. ئاوه‌ڵناوی قینه
له‌م سه‌رابستانی پێده‌شته‌دا
دایك له لایلایه ئۆخه‌ی ناچنێ
مناڵ له كۆشی نه‌رمه گیایا ناسره‌وێ
لاوان له عه‌شقی نیگا‌و دڵ دابڕاون
ئه‌م ژه‌ندرمه‌یە نه‌وای كۆچێكه
ئاگای له گزنگ نه‌ماوه
له هه‌تاو بێ به‌شه و
له خاكیش تام و بۆی دارگوێزی سووتاوه
شیعره‌كانم به ئه‌مه‌كی خاك و خۆڵ گیرسانه‌وه
له گۆشه‌ی حه‌شارگه‌ی ماڵه‌كه‌ما
بۆ گه‌رمه نیگایه‌ك بریسكانه‌وه
چه‌ند مانگێك ئالووده‌یی ناخیانی ده‌خرۆشان
چه‌ند مانگێك.. نه‌هاتن به‌دوای هه‌نگاوما
نیگاری ئه‌ندێشه‌ی هه‌ناومیان ده‌نه‌خشان
نه‌ترسان له جه‌رگی جودایی و ته‌نیایی
نه‌ترسان له ده‌ستێك گڕیان تێبه‌ردا
ده‌یان زانی ڕۆژێك ده‌گه‌ڕێمه‌وه
ده‌یان زانی ئه‌م كۆچه
ده‌ست ده‌نا به‌ڕووی شه‌و ڕه‌وی ئێمه‌وه
ستار ئەحمەد