___ 7 ____
لە شه‌وێكی ورده به‌فرا
له‌نێوانی گه‌ردی نوورو
نزای ئه‌ستێره‌ی ژێر هه‌ورا
ده‌رگا له پرشنگ دامه‌خه‌ن
له گوڵه ئه‌ستێره‌كان بپرسن
له به‌رۆكی سوخمه‌ی ئاسمان دابڕێن
له گه‌ردنی خاك ناترسن
من هه‌تا ئێستا
په‌روانه‌یه‌كم له نیگاما گلنه‌داوه‌ته‌وه
ده‌زانم بڵێسه‌ی سه‌رنجم
ورشه‌ی ڕووناكی ناخواته‌وه
بولبوولی سۆز له‌زریوه‌دا ناباته‌وه
له‌وه‌ته‌ی گزنگ كۆچی كردووه
دار ئه‌رخه‌وانه‌كان وشك هه‌ڵگه‌ڕاون
له ئاستی ڕۆژ كرنۆش ده‌با
كاتێك پێ ده‌گرێت و خوا ده‌ناسێ
ده‌كه‌وێته دوای كۆچباری گزنگ و با
شیعر له كام گۆشه‌ی سووتاوا
مۆله‌قه‌ی مردنێتی
ئه‌وه‌تا به‌رد باران ده‌كرێت و
خۆڵه‌مێشی هه‌واره‌كان
كێشی ئاڵی گه‌ردنێتی
شیعر چییه؟
نه‌بێته سه‌نگه‌ری چیا
شیعر چییه
نه‌كه‌وێته دوای كۆچباری گزنگ و با
له چاوانی كام ڕووبارا؟
كام ڕێگای په‌ستی ژیارا
له‌سه‌ر ناوكی كام به‌ڕووی گڕاوی
له‌نێو جه‌رگی كام خاكی كۆرپه سووتاوا
برسێتیان بۆ شاعیران هه‌ڵكۆڵیوه
كێ نه‌گبه‌تی وه‌كوو نووسه‌رانی دیوه
كاتێك به شه‌قامێكا تێده‌په‌ڕی
بار هه‌ڵگرێك له ژێر بارا پێی هه‌ڵكه‌وێ
شێتێك به چه‌پڵه‌ڕێزان مناڵه وردكه
دوای بكه‌وێ
گه‌دایه‌ك له‌سه‌ر پردێك بناڵێنێ
پێخاوسێك به‌ده‌م شه‌قه‌وه
فرمانی سۆزانی به‌جێ بهێنێ
ڕیشۆڵه‌یه‌كی گه‌رمه‌سێر
له گۆشه‌یه‌كا مل هه‌ڵكێشن
ڕه‌ش و ڕووتان بۆ له‌تێك نان ئاخ هه‌ڵكێشن
ڕه‌زێكی ترێ
له‌گڕا ده‌ستی مه‌رگ بیباته‌وه
مناڵێكی ڕووته‌ڵه..
له‌سه‌ر چارۆگه‌ی سواڵكردن
مێش لێی بدا‌و.
ده‌ستی مردن پێڵوه‌كانی هه‌ڵداته‌وه
هه‌موو ئه‌مانه شاعیرانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن
سه‌ر به‌هه‌ر كۆگایه‌كا ده‌كه‌یت
گۆڤار‌و ڕۆژنامه كه‌ڵه‌ك كراوه
په‌ڕه‌كانی له دڵی شاعیران بێگه‌رد ترن
ده‌ستێكیان لێنه‌دراوه
شاعیرانیش له‌سه‌ره كارتۆنێك ده‌گه‌ڕێن
ده‌سنووسه‌كانیان له‌سه‌ری گوڵڕێژ بكه‌ن
كه دێیته سه‌ر تانه‌و ته‌شه‌ر
هه‌ر شاعیره په‌ڕه‌ی دڵی
بۆ لۆمه‌و جوێن ڕاده‌خه‌ن
ئه‌مانه نیشانه‌ی كۆتایی جیهانه
كه‌ر ده‌جاڵ بیست ساڵه شاره‌كان ده‌گه‌ڕێ
هه‌ر شاعیره بۆ ئه‌م به‌زمه
ئابڕوو به‌ره هه‌ڵناپه‌ڕێ
بۆیه ڕوو له هه‌ر شوێنێك بكه‌ن
به گولله‌ی جه‌ور هه‌ڵیان ده‌بڕن
ده‌یانه‌وێ گۆرانی سه‌رشۆڕی بچڕن
ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌كی له‌نگ
بۆ شاعیرانمان هه‌ڵبه‌ستێ
خوا ده‌یگرێ
شیعر نه‌بێ
دڵنیابن
ئینسانیه‌ت یه‌كسه‌ر ده‌مرێ