ستار ئەحمەد
____8 _____
بەیان.. به‌یان
په‌خشه‌ر هاته سه‌ر ڕووی شاشه
به‌یان خوێندرایه‌وه
(با) له خۆشییا چه‌پڵه‌ی لێده‌دا
((گزنگ له خۆر عاسی بووه
هه‌ور عاشقی به‌رماڵ و
نوێژ‌و خواپه‌رستی بووه
كێ كازیوه له گه‌رووی هه‌ور ده‌ردەهێنێ
كێ ده‌توانێ به‌رماڵ له په‌رستگای نمه‌ی بارانا بفڕێنێ))
هه‌واڵه‌كان وایان ده‌ووت
به‌یانه‌كان باسی تۆف و بایان ده‌كرد
له‌پڕ كاره‌بایان بڕی
شاشه كه‌وته مۆریجانه
چه‌پڵه‌یه‌ك لێدرایه‌وه
وزه‌ی كاره‌با گه‌ڕایه‌وه
به دوای یه‌كدا هه‌ر به‌یان و
ده‌نگ و باس بوو خوێندرایه‌وه
له هه‌نده‌ران كوردێك وركی گرتووه
له كۆسۆفۆ ئافره‌تێك خۆی سووتاندووه
( له‌ته‌ل زه‌عته‌ر) كیژێكی شۆخ
باره‌گایه‌كی بیانی ته‌قاندووه
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست
ئه‌مه بوو ده‌نگ و باسه‌كان
ئێستاش كاتی هه‌واڵێكی ئه‌ده‌بییه
ژیاننامه‌ی شاعیرێكی بیانییه
چه‌ندین جار بڕوانامه‌ی نۆبه‌ڵی وه‌رگرتووه
شه‌وان حه‌ز به مه‌له‌ده‌كات
ڕۆژی دوو سێ میل ڕاده‌كات
گۆشتی قه‌ل و ئاسكه‌ی كێوی و به‌راز نه‌بێ
حه‌ز به‌خواردنی تر ناكات
ئه‌مانه‌و زۆری دیكه‌م بیست
له په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌مه‌وه
ڕوانیمه نیگای ئاسمان
ده‌بینم ڕه‌شه مووی زریان
بۆ بارانێكی به‌لێزمه ڕه‌ق وه‌ستاوه
شاهۆیه‌كی بێپه‌ڕو باڵ
ڕووی له گۆشه‌ی ژیان ناوه
ئاله‌م كاته سامناكه‌دا
شریقه‌ی ئاسمان دابه‌زی
خوێنی جه‌رگ و دڵم ته‌زی
گرمه گرمی به‌یانییه‌كم بیركه‌وته‌وه
له زێرابا ناوی خودامان ده‌هێنا
خۆمان ده‌كرد به ئافره‌ت
سمێڵ و ڕیشمان ده‌تاشی
به ئارایشت خۆمان ده‌گۆڕی
نه‌وه‌كو بمانناسنه‌وه
كێ ده‌یتوانی له‌ناو چاڵی بیرا بێته‌ده‌رێ؟
كێ ده‌یتوانی؟!
ده‌ست بۆ داوێنی خۆی به‌رێ
باران دای كرد
خوێن له گیانمان كه‌وته گه‌ڕان
په‌لكه‌زێڕینه مژده‌ی مانه‌وه‌ی هێنا
كه‌وتینه چاوبڕكێ له‌گه‌ڵ ڕایه‌خ و نوێنا
دیسانه‌وه
بووینه وێردی گێڕانه‌وه
گزنگیان به چمكی كه‌وای هه‌ور هه‌ڵواسی
ڕه‌وێكی بێڕابه‌ر
دار‌و به‌ردی به‌پێڵاو داپاچی
ئه‌ی شاعیره ڕووته‌ڵه‌كه
ئه‌مجاره‌یان چۆن ده‌رده‌چی و؟!
بۆ كوێ ده‌چی؟!