____ 9 ____
ستار ئەحمەد
ئه‌وه‌تا باڕه‌شێك گورگێكی برسییه
لمۆزی بۆ ده‌رگای ته‌فره‌دان هه‌ڵبڕیوه
دایكێك لانكێ گچكه‌ڵه‌ی دوو ڕۆژه
بۆ كۆرپه‌له‌ی هه‌ناوی كڕیوه
چه‌ند ساڵێكه هه‌ڵۆیه‌ك
بۆ ئاسمانی ئه‌م دوورگه‌یه هه‌ڵفڕیوه
ئه‌م خاكه له مه‌یدانی جه‌نگ ده‌چێ
ئه‌م جگه‌ر گۆشه‌یه
له‌گه‌ڵ كۆچبارا هه‌ڵده‌چێ
هه‌موویان له ڕه‌ون
به‌سه‌ر نووكی سه‌وزه گیایا سه‌رده‌كه‌ون
ده‌توانی له ماڵه‌كه‌تا بمێنیته‌وه
خۆت بكه به كوێر
كاتێك به پرچ هه‌ڵتده‌واسن
ده‌بێ چاوه‌كانت بكرێنه‌وه
ئه‌مانه به بارووت ده‌تپێوون
به گوله ده‌تناسن
ئه‌ی چاره..؟ چۆن بدوێی..!؟
گرێی دیلێتی له زارتا دیاره
كه‌واته ڕێكه‌وه یه‌ك ڕێگات له‌پێشه
له گزنگ زیاتر نیت
(با) بكه به‌باڵ وه‌ك هه‌ڵۆ بۆی ده‌رچۆ
تۆ گیانێك خۆێناویت بۆ شه‌قڵی هاتووچۆ
من چی بكه‌م..؟ نه‌خۆشی شێرپەنجە
ڕوومه‌تتی به‌سه‌رمۆر نه‌خشانه
باداری له له‌شتا هه‌ناسه‌ی زریانه
خۆ ناته‌وێ له پێچه‌ی ترسا شه‌وانه به‌سه‌ربه‌ی
ده‌تناسن..
خوا نه‌بێ ده‌رباز بوون مه‌حاڵه
وا چاكه بارخانه‌ی كۆچبارت ڕێكبخه‌ی
به ڕووپۆشی گه‌واڵه ڕوومه‌تت داپۆشه
پشتێنی كازیوه له به‌ژنت ببه‌سته
به‌ڵام كوا هه‌تاو..؟! ده‌مێكه بزره
جه‌سته‌ی زامداری گزنگی ڕاخسته
ده‌یه‌وێت برینی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه
به‌چه‌پكێ هه‌وری گه‌رمه‌سێر بسڕێ
ئه‌ی كه‌سێك له خوێنیا تلبخوات
سته‌میش به‌تیری ژه‌نگاوی جگه‌ری هه‌ڵدڕێ
پێم ناڵێن ده‌ستی سۆز بۆ لای كێ هه‌ڵبڕێ
(تیتر واسك) بته‌وێ لانه‌كه‌ی تێك بده‌ی
بروسكه بۆ په‌ری سروه‌ی(با) ده‌نێرێ
به‌چڵپاو په‌ڕو پۆی ته‌ڕده‌كا
تۆ ئه‌ی مرۆڤه كڵۆڵه‌كه
وامه‌زانه كه‌س ناڵه‌ت نابیستێ
ئه‌ستۆی ناكاته سه‌رینی كۆچبارت
دانه‌ی شه‌ونمی چرۆی ڕۆژ
ناتكاته سه‌ر شیله‌ی گوڵزاری زارت
شاعیر له شیعرێكا بتوێته‌وه
وشه‌یه‌ك هه‌ر ده‌بێ
شه‌وانه ئارامێك به گیانی بدا
له لانه‌ی خۆزگه‌یا
گوڵی عه‌شق بڕوێنێ
سروه‌ی هه‌ناسه‌ی خۆزگه‌ی به‌فری چیا
نه‌رمه بای ڕه‌هایی بۆ بێنێ
چه‌ند هه‌ڵدێر.. لوتكه‌ی نۆغرۆیان هه‌ڵلووشیووه
له په‌ڕه‌ی دڵی خاك هه‌واریان خاڵییه
چه‌ند مه‌لی كێوی له‌م شاره‌ی ئێمه‌دا
له‌نێو قه‌فه‌سی جه‌فادا ماڵییه
ئه‌مڕۆ بێ یان سبه‌ی
به‌وێستگه‌ی بوون ده‌گه‌ی
چرای ته‌مه‌نی ڕۆژێك نوێ هه‌ڵده‌كه‌ی