سەلام عومەر
چواردەی تەموز
لە چیمەنەكەی ماڵەوەمان
خونچەیەك چاوی كردەوە
ناوم لێنا كەریم ئەحمەد
لە بناری هەیبەتسوڵتان درەختێكی سەد ساڵی هەیە
هێشتاكە هەر بەپێوەیە
خەڵكی كۆیە ناویان ناوە كەریم ئەحمەد
لە قەندیل
ئەشكەوتێكی گەورە
سەری بەكەویە بەفر گیراوە
بەویش دەڵێن ماڵۆچكەكەی كەریم ئەحمەد
چەند شەوێكە روناكیەك
لەرۆخی گۆڕستانێكەوە
هەولێر روناك دەكاتەوە
دەڵێن ئەوبروسکەیە ئی پیاوێکی راستگۆیە،
کە سەرکردەی كۆمۆنیستە
تیشكی هزری هاوڕێ كەریم
ئی كەسێكی خۆشەویستە.