
كامەران حاجی ئەلیاس
قۆناغی منداڵی گرنگترین قۆناغەكانی ژیانی هەرتاكێكەلە نێو كۆمەڵگادا تا ئەو ڕادەی وەكو بنەماییەكە بۆ ئەوەی كەسایەتی تاكی لەسەرپەروەردە بكرێت،ئەمیش لەرێگەی ئەو بەركەوت و ئەو رەفتارانەی كە ئاراستەی منداڵ دەكرێن بەوهۆیەوە شێوازێك لە ڕەفتار و ئاكاری لەلا دورست دەبێت ئەگەر منداڵ لەم قۆناغە بە شێوەیەكی تەندروست تێپەر بوو ئەوا دەبێتە خاوەن كەسایەتییەك كە لەرووی تەندروستی دەروونی و جەستەیی و كۆمەڵایەتی و مەعریفیكەسێكی سەركەتوو دەبێت،بەڵام ئەگەر بە پێچەوانە بوو ئەوا ڕوبەرووی چەندین گرفت دەبێتەوە لەگەڵی بەردەوام دەبێت تادەگاتە قۆناغی هەرزەكاری بەجۆرێك لەوانەیە بەدرێژایی ژیانی لەسەر ئەو شێوازە ژیان گوزەر بكات لە كۆتاییدا دەبێتە كەسێكی نەرێنی ناو كۆمەڵگا بە جۆرێك زیانی بۆ خۆی و دەوروبەرەكەشی دەبێت.
بۆ پەروەردەكردنی منداڵ جگە لە خێزان قوتابخانە فێرگەیەكی گرنگە لە ناو قوتابخانەش،شانۆی پەروەردەیی باشترین شێواز و رێگایە بۆ ئەوەی منداڵ ئاراستە بكرێت یاخود پەروەردەیەكی تەندروست بكرێت..شانۆیی پەروەردەیی بریتییە لەو شانۆییە كە منداڵ لە ڕێگەی دەقە ئامادەكراوەكانەوە پێشكەشی دەكات و ئەم جۆرە شانۆیە دەتوانرێت بەكار بهێنرێت بۆ پێشكەشكردنی كەرەستە پەروەردەییەكان و میتۆدەكان بە شێوازێكی سەرنجڕاكێش بەجۆرێك كە كاریگەری ئەرێنی لەسەر منداڵ جگە لە خوێندن، لە پرۆسەی پەروەردەش هەبێت، چونكە وەكو زانراوە وەرگر لەهەر تەمەنێك دا بێت زیاتر و باشتر لەرێگەی پراكتیكی هەموو شتێك وەردەگرێت و لە مێشك و هۆشی دەمێنێتەوەو لەبیری ناكات،نەوەك بە شێوەی تیۆری بەمانایەكی تر ئەگەر مامۆستایەك تەنیا بەشێوەیەكی زارەكی وانەكەی پێشكەش بە قوتابیانبكات جگە لەوەی قوتابی چێژی لێوەرناگرێت، ئەوا وانەكە وەك پێویست ناگاتە قوتابیان بەڵام ئەگەر بێت و مامۆستا وانەكەی بەشێوەی پراتیكی لە رێگەی شانۆی قوتابخانە پێشكەش بكات ئەوا قوتابی زۆر باشتر بابەتەكە وەردەگرێت چێژی لێوەردەگرێت تائەو رادەیەی وانەكشی لەلا خۆشەویست دەبێت، مەرجیش نییە تەنیا لەرێگەی شانۆ بێت بەڵكو مامۆستا لە ناو پۆلیشدا لە كاتی وانە ووتنەوەكەی دا دەتوانێت چەندین جووڵەو ئاماژەیەكی هونەری لە رێگەی دەست روخسارو كەرستەی ئاسایی ناو پۆل ئەنجام بدات وەكو چەند قوتابییەك لە نێو پۆل دا بەشێوەی گروپ لە خزمەتی وانەكەیدا بەكاریان بهێنێت لەو كاتەدا وانەكە باشتر دەگاتە مێشكی قوتابی هەردەم لە هۆشی دەمێنیتەوەو لەبیری ناچێتەوە.
لەبەر ئەوە بۆ گۆڕینی ئاكار و خوڕەوشتی منداڵان و قوتابیان تەنیا لەرێگەی ئامۆژگاری و تیۆری نابێت،چونكە وەك پێویست وەرناگرێت ، بەڵام ئەگەر لەرێگەی شانۆ بێت وە ئەكتەرەكانیش كە شانۆیەكەپێشكەش دەكەن منداڵ و هاوتەمەنی خۆیان بێت ئەوا زۆر باشتر زۆر خێراترپەیامەكە دەگات و كاریگەری خۆی دەبێت وە لەسەر هەڵس وكەوتی منداڵان بەگشتی دەبێت ،لەهەمان كاتدا قوتابی ئەگەر بەشداری بێت لە شانۆیەكەدا دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو شەرمەی هەیەتی نەمێنێت بەڕوونی و بەبێ دوودڵی بەشداری لە وانەكان و لە هەموو گفتۆگۆیەكدا بكات توانستی خۆی بەدیار بخات ، لە هەمووی گرنگتر بەشداری كردنی لە شانۆ دەبێتە هۆی ئەوەی قوتابی لە توند و تیژی و شەڕانگێزی دوور بكەوێتەوە، چونكە كاتێ بەشداری لە هەرشانۆگەرییەك دەكات لەرێگەی ئەم شانۆییەوە هەموو ئەو وزەیە شەڕەنگێزییە لە ناوەوەی هەیەتی بگۆرێت بۆ خۆشەویستی و رێزگرتن لە دەوربەرەكەی.
فەلسەفەی شانۆییپەروەردەییوەكوفاكتەرێكی پەروەردەیی و فێركاریلایەنی جوانی، خۆشەویستی، كەلتووری، ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لەنێو قوتابیان لەخۆدەگرێت. شانۆی قوتابخانە لەوانەیە توخمەكانی شانۆیی بەكار بهێنێت لە كاری پەروەردەییدا، هەندێك جار كارگێری قوتابخانەكان و بەرپرسان دەستبەرداری شانۆیی پەروەردەیی دەبن یاخود فەرامۆشی دەكەن بە هەندی وەرناگرن ، بەهۆی نەبوونی هۆڵی شانۆ لە نێو قوتابخانەدا، یان بەهۆی كەموكورتی پەروەردەكاران و سەرپەرشتیاران كە نەیان توانیوە باوەڕ بە بەرپرسان بكەن لە گرنگی شانۆیی پەروەردەیی بۆ قوتابیان ئەوەش دەبێتە هۆی دابین نەكردنی سەرچاوەی پێویست بۆ پێشكەشكردنی شانۆ، وەك دیكۆر و ڕووناكی و جلوبەرگ و پێداویستییەكانی تر یان لەبەر هۆكاری دارایی لەلایەكی تریش تاوەكو ئێستا لە نێو زۆرێك لە بەرێوەبەری قوتابخانەكان وانەی پەروەردەی هونەر بە وانەیەكی لاوەكی سەیر دەكرێت بەرێوەبەر ئەوەندەی گرنگی بە وانەكانی بیركاری ،ئینگلیزی ، عەرەبی ، كوردردی...دەدات ئەوەندە گرنگی بە وانەی شانۆ و هونەر بەگشتی نادات هەرچەندە لەم دووساڵەی دوایی بەرێوەبەرایەتی پرۆگرامەكان لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان توانی میتۆدێكی باشی پەروەردەی هونەری لەلایەن چەند مامۆستایەكی پسپۆر بۆ بازنەری یەكەم و دووەم وسێیەم دابنێت كە هەرسێ بەش (شانۆ، شێوەكار، موزیك) لەخۆدەگرێت ئەمەش هاوكارێكی باشە بۆ مامۆستای وانەی پەروەردەی هونەری و بۆ قوتابیانیش چونكە زۆرجار مامۆستایانیوانەی پەروەردەی هونەری لە قوتابخانەكان گلەیی ئەوەیان دەكرد هیچ میتۆدێك بۆ وانەكە نییە.
هەر كارێكی شانۆیی كە لە قوتابخانە یان لە هەرشوێنی نمایشكردن پێشكەش دەكرێت بابەتەكانی لە كەلەپوور، واقیع، ئایین، یان هەر سەرچاوەیەكی كەلتووری وەردەگرێت، یان ناوەڕۆكی میتۆدی پەروەردەیی بەكاردەهێنێت بۆ نمایشكردن،ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی قوتابیان حەز وئارەزووەكانیان بێتە دی،لە هەمان كاتدا دەبێتە فاكتەرێك بۆ ئەوەی قوتابیان لە خوێندن بەردەوام بن.
*بۆ نووسینی ئەم بابەتە سوودم لە لێكۆڵنەوەیەكی لێكۆڵەر خاتوو (فاتیمە ئەدیب عامر) وەرگرتووە.
