عەباس داودی

هۆ کچە شێتۆکەکە

 بۆ نازانی .. کەی دەمناســـی ..؟

چی ئاشقێکم لاسار و شێت

بێهۆش و سەرەڕۆ

 لێت نابمەوە

 لە هەر کوێ بیت بۆت دەگەڕێم

 دەتدۆزمەوە

مەوداکان دەبڕم

ناسرەوم..  هەڵدەفڕم

هەنگ ئاسا لە سەر گوڵی لێوت دەنیشمەوە

 پڕ بە گەرووی تامەزرۆیی

 شیلەت دەخۆمەوە

 سەر دەخەمە سەر سینەی نەرم و بەفرین

ئەو دەم هێور دەبمەوە

 ماندووت کردم بۆ کوێ هەڵدێی

بیانووی چی دەگری

 بوویتە مامز و کێوانم پێ پەی دەکەیت

 ناخوازی هۆگر ببیتەوە

چاو پڕ ئەسرینە و لێو بە قەتماغە

 کوا ئاشق بەرگەی دابڕان دەگرێت

مەیلی ژوان و رامووسینە

تێکئاڵان و دەم  لە ســـینە


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە