بەشی(٣٤)
کێ داکمان بگێت، ئەو باوکمانە!
من دڵنیام ئێوە، ئەو گەوادی و جاشاتییەتان بە کرۆمۆسۆمات و میرات و بۆماوەییەوە بۆ ماوەتەوە !
ئێوە، لە ڕەگ و سەرچاوەکەتانەوە پیس و گڵاوبوون و دەمار و خوێن و(دی ئێن ئەی)تان ناپاک و پیس بووە و تا حەوت پشتی ترتان؛ دەبێت بە ئاوی ڕووبار و کانی و تاڤگەکانی کوردستان بشۆرێنەوە، ئینجا پاکدەبنەوە و ڕۆحیەتی خۆفۆشی و تۆی جاشێتی و هەستی خیانەتتان تێدا نامێنێت.
بەهار، چۆن من لەو جاش و ڕەفیق حیزبی و موستەشارە خۆفروشانە دەبوورم، کە ژمارەیان سەدان قات هێندەی پێشمەرگەشۆڕشگێڕ و قارەمەکانەکانی شاخ بێت.
بەهار:هەموو پێشمەرگە، ژمارەیان چوار فەوج بێت، له کاتێکدا ژمارەی فەوجەکانی ئەو جاش و موستەشار و ڕەفیق حزبی و خۆفرۆشانە چوارسەد و دەیان سەد بێت !
ئەوە مەحاڵە من لێیان ببوورم. دەبێت تا حەوت پشتیتریان ڕیسوا بکرێن و نەوە بۆ نەوە تف و نەفرەت بارانیان بکات. کاتێک دانەیەکیان لێ دەتۆپێت؛ وەکو میرابۆی ناپاک و جاشی بنەماڵەی بۆربۆن لە فەڕەنسا، ئەو ناپاک و خۆفرۆشانەیش هەمان شێوە لە گۆڕستانی ناپاکان بنێژرێن.
بەهار:زانیومەتەوە گەوادێکی کەی کورد، ئێستا چێشتخانەی هەیە و برژاو(کەباب) بۆ ئەو ئەفسەر و سەربازە عەرەبە بەعسی و جاشە کوردانە لە شیش دەدات و بۆیان دەباتە ئەمنە سوورەکە !
بۆ ئەو جەللادانەی کە شۆڕشگێڕ و پێشمەرگەقارەمانەکان لە ئەمنەسوورەکە، دڕندەترین شێوە ئەشکەنجە دەکەن و لەسەر کوردایەتی و لە ژێر لێدان و ئازاری قامچی بەعس و عەرەب گیانیان بەخت دەکەن و شەهید دەبن.
بۆ ئەو هۆناڤەنەی لە مرۆڤبوون داماڵدراون و چوونەتە ناو پێستی ئەژدیها.
ئەو دڕاندانەی ڕۆژانە دەیان و سەدان ڕۆڵەی نیشتمان پەروەر بێ سەر و شوێن دەکەن و دەیان کەس و کاری پێشمەرگەی شاخ، لە دایکی کورد و خوشکی کورد و ژن و کچی کورد، بانگی هەواڵگیری و ئەمنە(تۆقێنەرە)سوورەکە، دەکەن و دنیایەک لێپێچینەوە و سوکایەتی و بێ ڕێزییان پێدەکەن.
بەهار کورد دەماری عاتیفی و ژن کوژی و خۆشباوەڕی و کەرایەتی زۆر بە قووەتە. من دڵنیام ئەو خاوەن چێشتخانەیه کاتێک ڕاپەڕین دەکرێت و کوردستان ئازاد دەبێت، لێی دەبوورن. ئامان، نەکەن ئەو هەڵەیە بکەن هەرگیز. ئەمە دەبێت لەبەر دەرکی سەرا، بە کێر و گوونەوە هەڵبواسرێت.
لێخوشبوون نابێت بۆ جاش و موستەشار و گەواد و وەرگێڕی عارەب و خۆفرۆش هەبێت.
من، دڵنیام کاتێک لێیشی دەبوورن، ئەو جاشە خۆفرۆش و کەباب لەشیش دەرەی بەعس، ڕووی نابێت هەرگیز، جارێکیتر لە کوردستان دانیشێت.
دڵنیام سەری حیز و جاشایەتی هەڵدەگرێت و دەڕواتە بەغدا. لای قائیدوئەلقواتولموسەللەحەکەی، لای ڕەئیسولغالی و حەفیزەهولڵاهو وەڕەعاکەی.
باشە دەبێت ئەو جاشەی بەعس، ئەو تکەلەشیش دەر و کەبابەوانەی ئەمنەسوورەکە، چی تفل و نەوەیەکی لێ بە پاش بکەوێت بەهار؟
دڵنیام کورد وتەنی ماڵ به ماڵخۆیان نەچێت حەرامە و مناڵگەلێکی عیراقچی و عەرەب چی و کەبابچی هاوشێوەی خۆی، دژە سەربەخۆیی کوردی لێدەردەچێت.
تفلێکی لەخۆی پسپۆڕتر لە کەباب لە شیشدانێ. کەباب لەشیشدەرێک و کەبابیستێک، زۆر لە باوکە کەبابیزمەکەی زیاتر چێژ لە کاسەلێسیکردن بۆ عارەب و وەستان لە بەردەم قاپی بەغدادولڕافیدەینێ دەبات.
بەهار:ئەوە من گوتم و تۆ گەواهی دەربە و مێژوویش بێگومان تۆماری دەکات.
بزان وادەردەچێت و من ڕاستم گوت، یان گووم خوارد.
دڵنیام هەرچی وەرگێری بەعس و جاش و ڕەفیق حیزبی و موستەشار و مناڵەکانیانن، ئەو کاتەی شۆڕش و ڕاپەڕین دەکرێت، خۆشترین ژیانیان بۆ دابین دەکرێت و هەموویان وەکوو پیشەی هەمیشەییان و بە یاسای:کێ داکمان بگێت، ئەو باوکمانە. لەگەڵ دۆخەکە خۆیان دەگونجێنن و ڕەنگی خۆیان حەسەبولتەڵەب و بە پێی دۆخەکە دەگوڕن. هەموو دەکرێن به دەمڕاست و زمانحاڵ و شمشاڵ ژەنی نەتەوەیی و نوێنەری کوردایەتی.
هەزارانیش لەو پێشمەرگەقارەمانانەی کە کاتی خۆی لە شاخ بەژداری هەرچی دەرچوون و دەورییە و ئاوارەیی و سەرما و دەربەدەری و گیان فیدایی و سەرکەشییەک هەیه کردوویانە، لە دژی داگیرکەرانی خاک و وڵاتمان؛ بێ ناز و پەراوێز دەخرێن و دەکەونە ژێر پۆستاڵی ئەو کوڕە مستەشار و جاش و ڕەفیق حیزبی و وەرگێڕ و خۆفرۆشانە و بەبێ نازی و بە بێ دەنگی و بە دڵشکاوی سەردەنێنەوە.