ڕانان وخوێندەوە/ نــــزار دەربـــەنـــدی
خـەمی هەمووان پـەرتوکێکی تـازەی قەبارە مام ناوەندە کە لە 180 لاپەرە پێک هاتوە لە لایان برای نوسەر شاعیری لاو کاک فارس دژە باو نوسراوە کە دووەم بەرهەمیەتی لە ساڵی 2023 بە چاپی گەیاندوە ،ناوە رۆکەکەی بابەتێکی ئەدەبیەو لە چەند هۆنراوەو چوارینەو ووتەی بەنرخ پێک هاتوە کە خۆی لە (50) هۆنراوەی غەزەلی + (100) چوارینە و لەگەڵ (100) کورتە پەخشان و )100) وتە، واتادار و بە نرخ . پێک هاتوە ، نوسەر سەرەڕای نەچونە بەر خوێندن و نەبونی هیچ بڕوانامەیەکی ئەکادیمــی بەڵام خولیاو حەزو ئارەزوی بۆ خوێندەوەری ئەوی بێبەش نەکردوە لەم خولیایەی کە خوێندەواریە گرینگ و سەردەمییەی کە ڕۆشەنکەرەوەی ژیانی مرۆڤەکانە بۆیە لەم سۆنگەیەوە پەرۆشی بۆ زانست بواری ڕۆشەنبیری ئەو دۆش دانەماوەو وەکو دەروێشی ئاشقی تەکی و خانەقا بۆ بەدەست هێنانی سروتەکانی ئاین و ژیان لێبڕاوانە لە هەوڵ و کۆشش دابوە تاکو سەرەنجام ئێشـکگـربـوە بۆ ئەوەی لە پێشکەوتنەکانی جیهانی سەردەم دوانەکەوێت و بەرداشی زاڵمی ڕۆژگار دونیای لەبەر چاوان لێڵ نەکات ڕۆژو مانگ و ساڵی بە هەدەر نەڕۆن و بێ ئاگاو پەرێشان نەبێت نەیـهـاڕن لەم مەیدانە ئەسپە شـێـی خۆی تاوداوەو لە حەزو خولیاکانی بەهرەمەند بوەو خۆی لە (ئــلــف و بــێـــی ) ئیبڕاهیم باڵداردە بێ بەش نەکردوەو ئازایانەو زانایانە هەوڵی بێ ووچانی داوە خۆی فێری خوێندەواری کردوە . دوای ئەوەی توانیویەتی لەم بوارەدا لە خولیاکانی سەرکەوتو بێت لەم بەهرەو زانستە سود مەند بێت وەکو خۆی ئاماژەی پێداوە دونیا بینی بۆ ژیان بۆ نیشتیمان بۆ گەل بۆ یەکسانی و دادپەروەری و بۆ ئازادی و بۆ سەربەستی ووڵات هانی داوە وەکو تاکێکی کۆمەڵگا دەبێت ئەویش ئەرکێک بخاتە سەرشانی و بێجگە لەوەی لەبواری سەربازیدا جەنگاوەرێکی چوست و جالاکەو لە پەنای چەکەکەی دەیەوێت خزمتتێکی تریش بە گەل و نیشتیمان بکات وەکو چۆن شاعیر لە چەندێرێک دەڵێت [ چەک و قەڵەم دووانەی خەباتی هاوژینم لە چاوتاندا ڕێی ئازادی دەبینم ] هەمو ئەو هەست و بەرپرسیاریانە وای کردوە پەرە بە ئامانجەکانی بدات و ئەو هەستەی لەناو ناخو دەروونیدا قەدەر عەیامێکە هانی دەداتو نایەوێ بە خامۆشی لەسینەیدا پەنگ بخۆنەوەو دەیەوێت دەریان ببڕێت دەرونی ئاسودە بکات بیان ڕێژێتە سەر ڕوپاری کاغەز ئەو هەستەی لە ناو ناخو سینەیدا دەمێکە ماونەتەوە باوەری وایە نابێت چیتر لەوێدە حەشار بدرێن بەڵکو هەموو ئەو ئازار وناسۆرانەی کە سەختی ژیان و ناچاری کردون کە کاتیەتی وەکو کانیاوی سازگار لە ناخی هەڵبقوڵێن و وەکو فوارەی لەسینەیدا بێنەدەر لە ناو ژانرکانی وێژەو ئەدەبدا هەڵیان ڕێژێت ، بە هۆندراوەکانی ئاگری گەرمی دەرونی دابمرکێنێت . بە هۆندراوە دەست پێ بکات ، دەقی شیعر دونیا بینیەکی گەورەی خەیاڵ و واقیع و ئەندێشەیە ڕاڤەو لێکدانەوەی دەق کە بە زانستی هێرمۆتیک ناسراوە هەوڵە بۆ چونەناو جیهانی دەق و گەڕان بە دوای مانا شاراوەکانیدا ( شـبـسـتـری ) بیرمندی ئێرانی کە دکتۆرای لە هێرمۆتیک هێناوە دەلێ نەک نوسین ڕاڤەو لێکدانەوەی جیا جیای بۆ دەکرێت دوای ڕۆناڵ بارت چی دیکە نوسەر خاوەنی دەق نییە بەلکو خوێنەر و ڕاڤەکەریش بەشدارن لە سەر لە نوێ نووسینەوەی دەق بەڵام وەکو چۆن نوسەرێک لە نوسەرێکی دیکە کە لە ئاستی نوسیــن جـیان ئەوە ڕاڤەکەرو ڕەخنە گریش لە یەکدی جیان . ئەمەش ساڵێک لەمەو بەر بە نۆبەرەی بەرهەمێک دەستی پێکرد کە پەرتوکێک کە چەند هۆنراوەیەکی لە خۆ گرت بوو بە ناوی [ پەرەی ڕۆژگار ]
دیارە وێژەو ئەدەبی کوردی لەچەند ڕەگەزو فۆرمێکی هەمەجۆر پێک دێت یەکێک لە پایە سەرەکیەکانی بریتیە لە هۆنراوە واتا شیعر کە یەکێکە لە ڕەگەزە سەرەکیەکانی ، لە ئەدەبو وێژەی کوردیدا شیعر لە زووەوە پێشەنگ بووە هۆزان ڤانو نوسەرانی کورد بۆ دەربرینی هەستەکانیان زیاتر پەنایان بردۆتەبەر شیعر لەسەردەمی ئەحمەدی خانی و مەلای جەزیری و شێخ ڕەزای تاڵەبانی دڵدارو گۆرانو بێکەسی و پیرەمێردی نەمرو ئەحمەد موختار بەگی جاف و فەیەق بێکەس و چەندانی تریش بە شیعرو هۆندراوەکانیان جۆرەها پەیامیان دەربڕیوەو جا پەیامەکەیان ستایشی ئاینی بێت یان هۆندراوەی دڵداری و نیشتیمان پەروەری و یان بەرگری نامەبێت هەموو ئەو شاعیرانەش پەنایان بردۆتەبەر نوسینی شیعر کلاسیکی بۆیە تاکو ئێستاش ئەم ڕەگەزو ژانرە ئەدەبیە گرینگی و بایەخی زیاتر بوە هەر ماوە لە ئەدەبی گەلانیش ڕۆڵێکی گەورەی پێوە دیارە. دیارە لەم بوارەدا توانیویانە پیامەکانی خۆیان بە گوێی گوێگر وخوێنەرانیان ڕابگەیەنن چونکە فەزای شیعر جیهانێکی بەر فراوانە نوسەر دەتوانێ لە ناو جیهانی خەیاڵ و بیرو ئەندێشە ئیلهامی جوان دروست بکات ئەوەی کە شیعر دەنویسێت ئەو بەربەستانە دەبەزێنێت سنوری گفتوگۆ دەبێت ئەو هەستو نەستەی لە دڵیدایە و ناتوانێت بە گفتوگۆو زمانی ئاخاوتن دەریان ببڕێت لە داهێنانەکانی شیعردا ئەوە دەتوانێت دەقەکانی زۆر فراوانتر بکات چونکە خیاڵ و بیرو ئەندێشەی وەکو تەیرێکی یاخی دەتوانێت لە سەر چڵو پۆپی هەموو درەختێک بفڕێ و بنیشێتەوە ، بۆیە برای نوسەریش پەنای بردۆتەبەر زمانی شیعرو بە زمانێکی سادەو ڕەوانو بێ گرێو گۆڵ ناواخنی هۆندراوەکانی دارشتوە زۆر بە سادەو ئاسانی لێی تێدەگەیت ئیلهامی هۆندراوەکانی لە دڵێکی ماندو لە هەستێکی پڕ لە ئێش و ژان لە هەست کردن بە نادادی جیاوازیەکی زۆری چینایەتی و هۆندراوەکانی تەژین لە خۆشەویستی بۆ نیشتیمان بۆ یەکسانی بۆ گەل بۆ ئازادی بۆ هەژاران بۆ خۆشەویستی دایک و باوک هەرچەندە لە ناخێکی پڕ لە ئازار و هەست بە بەرپرسیاری دەکات وەکو تاکێکی خەم خۆر بە زمانی شیعرو چوارینەو ووتەی بە نرخ پەنای بردۆتەبەر ڕەگەزێکی زیندوی ئەدەب ووتەکانیشی هەڵقوڵاوی هەستێکی بە پرۆشەو زیاتر لە ڕوانگەی ئامۆژگاری دەری بڕیون . بۆ تاک و بۆ کۆمەڵگاو وای لێ هاتوە کۆڵێک بوخچەی بە شانی داداوە دەهێنێت پێی بڵێین خەمۆڵــــێ خەمـــان . دووبارە دەست خۆشی لێ دەکە م.