
هەولێر — سێشەممە ٢٨-٧-٢٠٢٦
لە چوارچێوەی کۆڕە ڕۆشنبیرییەکاندا، کتێبخانەی حەیدەری و ماڵی نازەنین حەیدەری لە شاری هەولێر، مەراسیمێکی تایبەتیان بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی ژمارە ١١ی گۆڤاری «دۆکیۆمێنت» بەڕێوەبرد.
هاوڕێ ئەبو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان و هیوا عومەر جێگری سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و ژمارەیەک لە هاوڕێییان بەشدارییان لە کۆڕەکەدا کرد.
لەم ژمارەیەی گۆڤارەکەدا بەشێکی تەرخانکراوە بۆ دۆسیەی سەرکردە و ڕووناکبیری شەهید جەمال حەیدەری لەژێر ناونیشانی (جەمال حەیدەری.. تێکۆشەرێک لەنێو فکر و خەبات و ئازادیدا) جگه لەوەش، ژمارەکە چەندین بابەتی گرنگی مێژوویی و ڕۆشنبیری لەخۆگرتووە.
لە کۆڕەکەدا گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی شەهید جەمال حەیدەری کرا لە ١٤٥ لاپەڕە پێکهاتووە و چەندین بەڵگەنامەی گرتۆتەخۆ و بۆ یەکەم جارە بڵاودەکرێتەوە.
هەر لەم کۆڕەدا لەلایەن مامۆستای زانکۆ دکتۆر ئەحمەد حەمەدەمین، پێشنیار کرا تەواوی دۆسییەی سیاسی و ڕۆشنبیریی و فیکری شەهید جەمال حەیدەری لە ئەرشیفخانەی یەکێتی سۆڤیەتی جاران پارێزراوە، حزبی شیوعی کوردستان دەستپێشخەری بکات بۆ ئەوەی تەواوی ئەرشیف و بەڵگەنامەکانی وەکوو سامانێکی ڕۆشنبیری و هزری نیشتمانی بگەڕێندرێتەوە بۆ کوردستان و خاوەندارییەتی بکرێت.
هەروەها لەلایەن ئامادەبووان لەبارەی دۆسییە و بابەتەکانی گۆڤارەکە گفتوگۆی بابەتیانە کرا.


