
هەژار ابراهیم/ سۆران
هێڤی عمر یاسین کتێبێکی بڵاوکردەوە بەن اوی ململانێ .کتێبەکەی دەرئەنجامی توێژینەوەکەیەتی لەدواقۆناغی زانکۆی سۆران. لەبارەی کتێبەکەشیەوە ناوبراو بەڕێگای کوردستانی ڕاگەیاند:ململانێ لەسەرەتای بوونی مرۆڤایەتیدا هەبووە، بەڵام بەپێی تێپەڕبوونی کات و زەمەن ئاڕاستە و ئامانجی ململانێیەکانیش گۆڕاون لەهەموو بوارەکانی ژیاندا. بۆئەوەی لە هەر پرس وبابەتێک تێبەگەین، پێویستە ئاوڕێک بۆڕابردوو بدەینەوە تاکو بزانین ململانێیەکان لە چ دیوێک بوون وگرینگترین پاڵنەری چی بوون؟
_ هێڤی عمر نووسەری کتێبەکە وتیشی
بەشێکی زۆری ناوەڕۆکی کتێبەکە پەیوەستە بە دۆزی ژن و پیاو و ململانێی هەردووک ڕەگەز کە دوو ڕاگری هاوسەنگی ژیانن ، هەوڵیشمداوە کە زۆر بێلایەنانە باسەکە بوروژێنم ، واقیعی ژیان بخەمە ڕوو، بێ ئەوەی لایەنگیری هیچ کام لەڕاگرەکانی ژیان بکەم.
_ هێڤی سوپاسی (کتێبخانەی علی مەکتەبە)دەکات کە پاڵپشت و خەمخۆرانە بۆ بەرەو پێشبردن و بە کلتوورکردنی خوێندنەوە درێخییان نەکردوە ل ەدەستگیرۆیی خوێنەران و پێدانی سەرچاوەی باش و دەوڵەمەند چونکە بوون بە خوێنەرێکی باش، ڕێگایەکە بۆ بوون بە نووسەر. لەکۆتاییدا سوپاسی تایبەت بۆ ڕۆژنامەی ڕێگای کوردستان کە هەمووکات بەشێکێکی گرینگی لاپەڕەکانی خۆی تەرخان کردوە بۆ ئەدەب و ڕۆشنبیری وبەتایبەتیش ناساندنی کتێبی نووسەران.
