سەلام عومەر

 

شوێنێك پێدەزانم

لە كونە پێست دەچێ‌

هەموو بەهارێك ئازادی دەكەنە مەیرەو

لەوێی دەئاخنن

زستانانیش پێمان دەفرۆشنەوە

ئەو شوێنە

بەقەد ئەشكەوتێكی گەورە

رێك وەكو

دیوەخانێكی گەورە

چەندین سەر گەورە

مامەڵەیەكی چەور

بە پەنیری مەیرەوە دەكەن

مامەڵەیەكی چەور چەور.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا