
هیچ ڕێگایەک درێژ نەبوو
هیچ هەورازێک دژوار و
پشتشکێن نەبوو!
لەگەڵ تۆدا
گەشتم دەکرد
بۆ دونیای دوور
هەرگیز حەزەرم نەدەکرد
لەو مینانەی کە چێنرابوون
لەسەر سنوور!
هاوڕێ ئێستا
هیچ زات ناکەم
هەتا نێو حەوشەکەم بڕۆم
خێرا تەنگەنەفەس دەبم
چونکە بێ تۆم!
ژیان ئاهەنگێکی
خۆش بوو بەڵام فیراق
شێواندی لێم!
دوای تۆ
تەمەن مانای نەما
ئەگەر مەرگ جورئەت دەکا
با بێتە ڕێم!
جەمال حەمید
