ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی سعودیە ئاشكرایان كرد كە مۆزەخانەی ڕۆناڵدۆ یەكێكە لە گرنگترین پڕۆژە كەسییەكانی یاریزانە پورتوگالییەكە كە ئەنجامی داوە لە كارە بازرگانییەكانی دوور لە تۆپی پێ.
وردەكارییەكانی مۆزەخانەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە وەرزی ڕیازدا بڵاوكرانەوە كە لەناو مۆزەخانەكەدا ، ژیانی یاریزانەكە و گرنگترین خەڵاتە بە كۆمەڵەكان و تاكەكەسی كە بەدەستیهێناوە دانراوە ، بەتایبەتی تۆپە ئاڵتونیەكان و چامپیۆنزلیگ و پێڵاوە ئاڵتوونیەكان.
جگە لەوەش لە مۆزەخانەكەدا شوێنی تایبەت بە یاریكردنی تێدایە كە گونجاون بۆ منداڵان و گەورەكان بۆ ئەوەی چێژ لە ئەزموونێكی جیاواز وەربگرن.
هەروەها لە مۆزەخانەكەدا پەیكەری ئەفسانە پورتوگالییەكە دانراوە كە یەكێك دەبێت لەو شتە دیارانەی كە هاندەران ئارەزووی سەردانیكردنی دەكەن لە كاتی چالاكییەكانی وەرزی ڕیازدا.
رۆژنامەكانی سعودیە لە كۆتایدا ئاماژەیان بەوەكرد كە نرخی بلیتی مۆزەخانە نوێكەی یاریزانە پورتوگالیەكە 35 ریاڵی سعودی دەبێت.