
بڕیار عەبدولڕەحمان
ئێوارەی شەممە ٢٠٢٦/٦/٢٧ ڕێکخراوی هاوڕێیانی کتێب ئێوارە کۆڕێکی بۆ دوو ڕۆماننووس و وەرگێڕێک ڕێکخست.
لە کۆڕەکەدا هەر یەک لە د. هۆشمەند قادر نووسەری ڕۆمانی (ئەودیوی نەهامەتی)، مامۆستا ئیسرا ئیبراهیم وەرگێڕی ڕۆمانی (ڕیام و کفی)، ڕەسوڵ حەمەد نووسەری ڕۆمانی (شین و سپی)، بەرهەمەکانیان ناساند و گفتوگۆیەکی تێر و تەسەل لەسەر بەرهەمەکان کرا.
ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆشنبیران و مامۆستایان بەشداریان لە ئێوارە کۆڕەکەدا کرد، لە کۆتاییدا واژۆ لەسەر بەرهەمەکان کرا و لە لایەن ئامادەبووانەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا.



