
ئالفا
ڕۆژێک
لە پەریستێریی ئەسینا
نەوەد و دوو کەس
لە خۆیان پرسی:
داخۆ مرۆڤ دەتوانێ بمرێ
ئەگەر لەسەر پردی
«تریس گێفیرێس»ـەوە
بازێک بدا؟
ئۆمێگا
بە دڵنیاییەوە هیچ کەس
ئەو بازەی نەدا
ئازیزانم
ئەمە بە تەنیا خۆی
شتێکمان پێ دەبێژێ
دەربارەی هەڵبژاردەکانی
ڕای گشتی
