عەبدوڵا پیرمام 

شاعیری شۆڕشگێڕ و کۆمۆنیستی چیلی نیرۆدا لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ بە شکۆوە بەرەو گۆڕستان بەڕێکرا.
نیرۆدا یەکێکە لە مەزنترین شاعیرانی سەدەی ڕابردوو ..ئەو دوای دوازدە ڕۆژ لە ترۆری هاوڕێکەی، سەرۆك ئالیندێ کە نیرۆدا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پاشەکشەی بۆ  کرد،گیانی سپارد لە ڕووداوێکی تەمومژاوی کە گومان دەکرێت لەلایەن دامودەزگا فاشیەکەی ژەنەراڵ پینۆشێ ژەهر خوارد کرابێت..ئەوەش بە پاڵپشتی ئیمپریالیزم کە باوەڕی بەو دیموکراسیە نیە کە خۆی لافی پێ لێدەدات ،ئەگینا چۆن پاڵپشتی ڕووخاندنی حکومەتە هەڵبژێردراوەکەی ئالیندێ دەکات لە ڕێگای کودەتای سەربازی هەروەك لەگەڵ دکتۆر مصدق کردی، ئەمەش قسەکەی لێنین مان بیردەخاتەوە کە لە کۆنگرەی نێونەتەوەیی سێ یەم  کۆمنتێرن لە 1919 کردی کاتێك گوتی" هەڵبژاردنی گشتی و پارلەمان لە ووڵاتێك کە موڵکایەتی تایبەت بۆ زەوی زار و کارگەکان هەبێت لە لایەن سەرمایەدارانەوە، تەنها ئامرازێکە بۆ فێڵکردن لە کرێکاران،چونکە سەرمایەداران میدیا و دراو و دەزگای ڕاستەقینەی دەوڵەتیان لەبەر دەستە" . 
 نیرۆدا لە شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا کە بەشدار بوە تیایدا،  کاریگەری خستبوە سەر شێوازی هۆنراوەکانی کە لە دیوانەکەی( ئیسپانیا لەنێو دڵە) ئەوە دەرەخات،هاوڕێ و هاوبیری لۆرکا بوو، دوای گرتن و گولە بارانکردنی لۆرکا لە لایەن سەبازانی ژەنەڕاڵ فڕانکۆی فاشیست، زیاتر هۆنراوەکانی بەرەو بەرگری و شۆرش گۆڕان، لۆرکا وەك پردێك بوو نیرۆدای بە ئەدیب و ڕۆشنبیرانی ئیسپانیا ناساند ، نیرۆدا لە( دانی پیائەنێم کە ژیام) کە ژیان نامەی خۆیەتی باس لە تڕوانینی بۆ ژیان و یادەوەریەکانی و بیروباوەڕی خۆی دەکات ...یادی بەرز و بەڕێز بێت
ئەوا دیمەنێك لە فیلمی دیکۆمێنتاری بەناوی سێپتێمبەری چیلی کە ڕێوڕەسمی ناشتنی نیرۆدا لەخۆدەگرێ.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا