عەبدولموتەڵیب عەبدوڵلآ
ناچالاکی مرۆڤ ئازاد دەکات،فێرمان دەکات،زێدە- بەكاربردنە تاقەتپرووكێنە خێراکان بەداهێنان نەبینین، بەڵكە تەنهاوەك کاردانەوە تەماشایان بكەین... ئەوقسانە ئازادی مرۆڤ لە پەیوەست نەبوون بە مەرجەكانی زێدە- كاركردن و بەكاربردنەوە دەبینێتەوە؛ هەر لەوێشەوەبە گومانەوە سەیری سوودەكانی(زێدەیی) دەکات، کە بە خێرایی بەرەو(زێدە-چالاكی)و (زێدە-سەركەوتن) و بەدەستهێنانی(زێدە-قازانج)و پێشکەشکردنی ئەدای باشترەوەیە، تاوەکوو بە(زێدەییە)یەک لە دواییەکە نەپچڕاوەکانەوە باشترینەكانبەدەستبهێنێت.
فەیلەسووفی ئەڵمانی، بەڕەچەڵەک کۆریای باشوور(بیۆنگ-چوول هان)هەموو ئەو حەز وزێدە-بەكاربردنەی كۆمەڵگای تەكنۆلۆژیی ڕیسوا دەكات؛ئازادی و ڕزگاری مرۆڤ و بیركردنەوە و ڕامانی قووڵ لە ئاراستە نەكردن و ملکەچ نەبوونی مەرجەکانی کاردادەبینێتەوە؛ داوای پەیڕەوکردنی شێوازێکیدژ بە لایكی دیجیتاڵیلەژیانێكی هێمندا دەبینێتەوە، کەحەوسەلەی ناچالاکی و حەسانەوە و خەواڵووبوون و بێكارییهەبێت!.
دەشێ نكۆڵیكردنی ژیانی خێرا و كاركردنی بێوچانی مرۆڤی ئەمڕۆ، نزیك بێ لە ترسە لەبننەهاتووەكەی (ئەلبیر كامۆ) بەوەی كە لە ژیانداهەموو ڕۆژێکهەمان نائومێدی و هەمان ئازاردەچێژین، کەچی هیچ شتێک ناگۆڕێت!(بیۆنگ- چوول هان) بە هەمان شێوەئاوڕ لەبێكارییدەداتەوە و بەبڕوای ئەو ئەمڕۆ بێكاریی دەبێتە شکاندنی یەکدەنگی ئەرێنی وعهوامگهرایی دیجیتاڵی، یانئەوەی ههمووان دهیانهوێتخێرا دهركهون و دەركەوتن بە پێوەریزێدە-قازانج و بەرهەمهێنان و داهێنان بژمێرن...
پرسیار ئەوەیە، میهرەبانی لە كوێی دەركەوتنی خێرا و كاركردنی بێوچاندایە؟!بە بۆچوونی نووسەر، كاركردنی بەردەوامی تاقەت پرووكێن، تواناکانی داهێنان وڕامان ومیهرەبانی،لە مرۆڤدا دەکوژێت؛مرۆڤ وەك ئامرازێکی میکانیکی بێڕۆح تەماشا دەكات؛ ئەو دۆخە دیجیتاڵییە زاڵە، کۆمەڵگایەكی دابڕاو و جیاکراوەی پەرەپێداوە؛ئەگەرچی لەڕێگای تەكنۆلۆژیاوە پەیوەندیبەیەكەوە دەكەن؛بەڵام لەو پەیوەندییەخێرا و كورتخایەنەدامرۆڤ تەنیایە...ئێمهیمرۆڤ خۆ-ڕهتێنهرینبۆ کاركردنی زێتر و زێترو سوودی ماددی...ئیتر پلانهكانی ئیشڕایكردن و فره-وهزیفه بوونهته شێوازە باڵاكانی ژیانمان، هەتائەگەر ئەو باڵایی و زێدە-قازانجە لەڕێگای فیتنە و شكۆشكاندن و لەناوبردنیش بێت...
بەو مانایە(کات)ێك بۆ حەسانەوە نییە؛ كات لە كۆمەڵگای دیجیتاڵیدابۆ بەکارهێنانیقازانجی زیاتری ماددی نەبێ، هیچ مانایەكیدیكەی مرۆیی نییە...كات لە كۆمەڵگای دیجیتاڵیداهەرگیز بۆ گەیشتن بەسادەیی و بەختەوەرینییە! هەمیشە بۆ گەیشتن بە بەختەوەری ڕاستەقینە،كاری تاقەت پڕووكێنبێ کەڵک دەكەوێتەوە، چوونکە لەناخەوە هەڕەشە لە بوونی مرۆڤ و شكۆی مرۆڤایەتی دەکات؛بۆیە دەبێتتەرخانكردنی كات بۆ ئارامی و حەسانەوەبێت و پشت بە ناچالاکی ببەستێت.
ئەمڕۆ ژیانیمرۆڤی تەكنۆلۆژی زیاتر لە مەترسیدایە، چوونكە كاركردنی خێرا و زیاد لەپێویست خەڵکیبێ حەوسەلە کردووە؛ ئەمڕۆ سیمای دیاری کۆمەڵگا مۆدێرنەکان،پەشێوی دەروونی و تەنیایی و گۆشەگیرییە...نەكڕامانی قووڵ و بیركردنەوە، گۆڕانكاری و میهرەبانی، بەشداریكردن لەڕێوڕەسم و نەریتەکۆمەڵییەکان... دەتوانین بڵێینكۆمەڵگای تەكنۆلۆژی پێیوایە نەریت وڕێوڕەسمەکان دووبارەبوونەوەن... بەڵام دووبارەبوونەوەیەکی بیرۆکراسی و ئۆتۆماتیکی نین، بەڵکەهەستی چالاکی و زیندووێتی لە ناچالاكییدا دەچێنن!.
مرۆڤی دیجیتاڵی بەردەوام بەدوایژمارە و ژمارەی نوێداڕادەکات؛ بەتەواوی بێئاگایە لە هونەریدووبارەبوونەوەی چێژەکان؛لەگەڵ ژیانفەرامۆش دەكات...لە كۆمەڵگای تەكنۆلۆژیداچهنده چالاكتر و سەركەوتووتر بین،هێندە خێراترڕاودهنرێین و جێیهكیشبۆ حەسانەوەشك نابەین- ههڕهشهكهش ئا لهوێدا،(له دهرهوهدا) نییه،لەناوەوە-بهناوهكیكراوه؛ كۆمەڵگای دیجیتاڵی كۆمهڵگای دیسپلینكراوی فۆكۆییە،دیكتاتۆریهتیئەرێنی بەڕێوەی دەبات...
ئەو ژیانەئەرێنی و خێرا و ساختەیەی کە سیستمیتەكنۆلۆژی بانگەشەیبۆ دەکات؛ ئەوەیەكە هەتا زیاتر و خێراتركاربكەین و بەکاری بهێنین،ئەوەندە بهختهوهر و سهركهوتووتردەبین، ئەوەندە زێتر حەزمان بۆژیانكردن و چێژبردنپتر دەبێت،ئەوەندە هەڵدەكێشین و قازانج دەكەین، پڕ بەرەكەت دەبین و باشترین بەدەست دەهێنین...بەو مانایەش ئەو ژیانە ئەبستراكتەجگە لەكار و چڕکردنەوەی بەکاربردن و بەكارهێنان هیچیدیكە نییە، ئەوەش شەكەت و نهخۆشمان دهخات.
(بیۆنگ- چوول هان) لە دیمانەیەکدالەبارەی (تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وکۆرۆنا) كە(هاوڕێ خالید) لە 27ی كانونی دووهم، 2022، وەریگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی، دەڵێت: چێژی دووبارەبوونەوەچڕییەكی خوازراویهەیە؛ بۆ نموونە، من (سێباستیان باخ)م خۆشدەوێت، بە هەزاران جار پارچە جوانەکەی(گۆڵدبێرگ)م ژەنیووە و هەر جارە خۆشییەکی جیاوازمپێدەبەخشێت... هەر لە بابەتی(دیمەنەکانی بێکاری)دا دەڵێت: (بێکاری بریقەی خۆی بە ژیان دەبەخشێت، ژیانیڕاستەقینە لەو ساتەوەختەوە دەست پێدەکات، کە گرنگی بە ژیانێكی ئارامو ڕامان وبیركردنەوەدەدەین؛دەبێ بەدوای ژیانێکی سادەدابگەڕێین).
خەوتن،بێدەنگی،چاوەڕوانی
(بیۆنگ- چوول هان)بایەخی ناچالاکی لەو بارودۆخە تایبەتانەدا دەبینێتەوە، کەمرۆڤ دەخەوێت، بێزار دەبێت، چاوەڕێ دەکات، بێدەنگ دەبێت...پێیوایە مرۆڤی دیجیتاڵیگرنگی و سوودەکانی ئەو بارودۆخانەوەك پێویست نازانێت...
مرۆڤ کاتێک بێکار دەبێت،كۆمەڵێ حاڵەت،بەبێ هیچ چالاکیەکی دەرەکی دەیخاتەڕامانەوە؛بەو مانایەشمرۆڤلە بێكارییدائازاد دەبێت، دۆخی ناچالاکی دەبێتە ئازادیڕاستەقینە...لە(خەو)داكاتێ خەون دەبینێت، لە نائاگاییەوەیادەوەرییەکانکارا دەبن؛بەو مانایەش خەونبینین واتە ڕوو لەخۆ كردن و دەوروبەر كردن؛ڕوولەو شوێنەی کە تێیدا بوونتهەیە،ڕوو لەو کاتەتایبەتەیكە دەورەی داویت...(خەوتن)دوا ئاستیحەسانەوەی جەستەیە، لە کاتێکدا(بێزاری)دوا ئاستیحەسانەوەی دەروونییە؛بەو مانایەش لەكاتی خەوتندا ئاگایی لە بوونی خۆی دادەبڕێت و لە هەر کۆتوبەندێکی دەرەکی ئازاد دەبێت، ئەوە جگە لە چێژ و خۆشی پێش خەولێكەوتن، وەكڕامان و خاوی و خەواڵووبوون...
بەڵام لە (چاوەڕوانی)داکاتێکمرۆڤ چاوەڕێ دەکات... هەوڵدەدات کاتەکانی بەڕامان و بیرکردنەوەیەكی ئارەزوومەندانەپڕ بکاتەوە؛ چاوەڕوانی ئەوبارودۆخەیە، کەڕامان و بیركردنەوەی ناچالاکیلەخۆگرتووە؛ڕاستییەكی تەواو جیاواز بۆ مرۆڤ ئاشکرا دەكات، کە هیچ چالاکییەک و کردارێک ناتوانێت پێی بگات... کاتێک(بێدەنگ) دەبێت، دەتوانێتشتێك لەبیر بكات، کە پێشتر کەس نەیبیستووە، هاوشێوەی ئەوەی بەسەر کەسانی داهێنەردا دێت...
بەمجۆرەخەون و خەیاڵ وچاوەڕوانی،بێدەگی و رامانو بیركردنەوەلە ژیانی وشکی بەکاربەریڕزگارماندەكات؛لەوێشەوە (كات)ێك بۆ پێداویستییە سۆزداری و پراکتیکییەکاندێتە ئاراوە؛ئارامی... ساتەکانیحەسانەوە و پشوودان... فەراهەم دەكات... (ناچالاکی فێرمان دەکات، کردارە خێراکانداهێنان نیین، تەنها کاردانەوەن.)
كەواتە ئەوەی وادەکات لە واقیعی مرۆییبگەین، کار نییە،هەمیشە کار بە ئاراستەکراوی و سوودمەندییەوەبەندە،ئەوەی وا دەكات لە مرۆڤ و مرۆڤایەتی بگەین، کولتوورە، کە ملکەچی مەرجەکانی کار و كاردانەوە نییە،ئاراستەكانی سوودمەندی بەهەند هەڵناگرێت.
ڕێزگرتن
ڕێزگرتن: خەمڵاندنی مەودایە،لەنێوان خود و ئەویدیكە! بەڵام ئەمڕۆ لە کۆمەڵگایدیجیتاڵی تەماشاکەردامرۆڤ ملکەچیچاوتێبڕینە! چاوتێبڕین مەوداكان لەناودەبات، چاوتێبڕین یەكێكە لە خەسڵەتەكانی كۆمەڵگای تەماعكاری تەكنۆلۆژی،چاوتێبڕین وەسفی ئهوه دهكات، كە چۆنچۆنیئەرێنی ژیان بهرهو زێده-چالاكی وزێدە-قازانجبەرین... هیچ كهسێكلەڕێگای سووڕهكانی زێده-بهرههمهێنانو زێدە-بەكاربردنەوە فریای(نەخێر) ناكەوێت!چاوتێبڕین وەك کردار، وشەی(بینین)یلێدەكەوێتەوە،ئەوەی لەبینینی مرۆڤی دیجیتاڵیباڵایە، ژمارە و ژمارەی بێكۆتایە؛ ئەوەی تێیدا ڕەچاو ناکرێ(ڕێزگرتن)ە!
(بیۆنگ- چوول هان) لە كتێبی (من داخل السرب- افاق رقمیة) وەرگێڕانیبۆ زمانی عەرەبی (بەدرەدین مستەفا)چاپییەکەم(٢٠٢١،ل19)دا دەڵێت: تێگەیشتن لە ئەویدیكەی جیاواز پێویستی بە دیدگا و بینینێك هەیە، کە قەدری مەودابزانێت؛ بەڵامئەمڕۆ پەیوەندیدیجیتاڵیلەڕێگای کیبۆردەوە فەزا و بینین و مەودای لەناوبردووە؛ دەرئەنجامی سرووشتی کەمبوونەوەی مەودای نووسراوگوزارشت لە وەرینی مەودای دەروونی دەكات؛ بەو مانایەشكۆمەڵگایتەكنۆلۆژیبینین و ڕێزگرتن لەناو دەبات...كۆمەڵگای تەماشاكەر لە ئەنجامی کاریگەرییحەز و چالاکییە بێسنوورەکانی مرۆڤ و بڵاوبوونەوەی ژیانی خێرا وزێدە-بەکاربردنەوە، لەڕێگای وەرینی مەودا دەروونییەكانی مرۆڤەوە...لە ژێر ناونیشانی(لە کردارەوە بۆ بوون)پرسی(پێرفێكتبوون)بەرز دەكاتەوە!
بەڵامبهر لهوهی ههوڵی پێرفێكتبوون بدهین، دهبێتدەرفەتی ژیانكردنمان لهگهڵ مرۆڤه ئاساییهكه- كه خۆمانینفەراهەم كردبێ؛ بەر لەوەی لە ئەنجامیزێدە-چالاكیو كاری بەردەوام و خێرا لەپێناو قازانجی زێتردا،هەوڵی خۆلهناوبردن بدەین، دەبێبیرلە ژیانبكەینەوە؛فەزایەكیلەبار بۆهەناسەدانێكی ئارامهەڵبنێین...
تەكنۆلۆژیا و مرۆڤی دیجیتاڵی دوای پچڕانی پەیوەندییە مەیدانییەکانی لەگەڵ خۆی و ئەوانیدیکەدا؛ دوای ئەوەی هاوسەنگییەكانی کەشوهەوایتێكدا وسنوورەجوگرافییەكانیڕەشكردەوە؛دوای ئەوەی هیچ گەرەنتییەكی بۆ ژیاننەهێشتەوە... پەنا بۆ چ خاکێک دەبات؟!تەنها یەك چارەماوە،ئەویش ئەوەیە،واز لەزێدە-کاركردن و بەكاربردنی پڕووكێنەر بهێنین و بۆئارامی (بوون)یڕاستەقینەبگەڕێینەوە،بەو مانایەش (بیۆنگ- چوول هان) ئاڵای حەسانەوە و ڕێزگرتن و ڕامان،لە بێکارییدا بەرز دەكاتەوە، ژیانێکیئازاد و ئارام دادەڕێژێتەوە، ژیانێك کەهەرگیز بە مرۆڤ نامۆ نییە.
هەولێر 31/8/2025