مەحمود قەرەداغی

 

لەگلەییەوە..

 من پیاوێکی مەزنم

لەچاوەڕوانییەوە..

دەست بەتاڵی عیشقێکی بێ سەروبنم،

نەگلەیی لەڕۆشنایی مانگەشەو ئەکەم

تابریسکەی زیخەکانی کانییەکانی ئارامیم بۆببژێرێ

نەتێچووی بەدبەختیم بەم نیوەشەوە بەڕٶشنایی

بەگرێبەستی لەگەڵ خۆرا خۆی بەگرتنبا

تاریك ولێڵی بێنازی خۆیم بۆدەرخا

تاعیشوە گریانێکی ناوەخت

سەربەماڵی بێنازی عاشقی من بلاوێنێ،

چی لەوگڕکانە بیئومێدییە بکەم؟

نەعیشقەکان..

نەتۆڕی بەرهەتاوێکی درەنگ

نەسێڵاوی ناوەختی بەستوو

بەگریانێکی کردنەوەدا

پاش زستانێکی درەنگ

ئارام ،ئارام

مەیلی تووانەوە بەمن بگەیەنێت..

چیتر،نەچاوەڕوانی تۆم ئەی عیشق

نەچاوەڕوانی تۆم ئەی تووانەوە..

تاسەرمایەکی گرێبەست لەگەڵ زستان وخۆرا

نازی ئەوهەموو بێمەیلییانە

تۆڕێک بۆئاوێکی خەوتوو

وەک من ماسییەکی نەشارەزابووبم بۆگرتن


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا