
وەرگێڕان لە ئیسپانیەوە/ کەمال ماجدی
شاعیرێکی ئیسپانی دژی فایشیست بوو، بەیەکێک لە شاعیرە دیارەکانی سەدەی بیستەم دادەنرێ، شانبەشانی لۆرکا و پێدرۆ سالیناس ڤیسینتێ ئەلینجاندرێ کە هەموو سەر بە بەندی 27 بوون.
لیۆنی شاعیر لەسەرووبەندی شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا خۆی دایە پاڵ سوپای کۆمارییەکان و لە دژی ناسۆنالیستە شۆڤێنیە جەنگا. لە ساڵی 1938 ئیسپانیا بەجێ دێڵێ و لە مەکسیک دەگیرسێتەوە تاکو لە ساڵی 1968 لەوێ کۆچی دوایی دەکات، کاتێ چی گیڤارا لە لایەن سوپای پۆلیڤا سی ئای ئەی دەکوژرێت. لە دەفتەری بیرەوەریەکانیدا کە هەمیشە لەگەڵ خۆی هەڵی دەگرت.
حەوت هۆنراوەی لیۆن فیلیپ دەبینرێت، هۆنراوەی ( وەکو تۆ) یەکێک بووە لەو هۆنراوانەو گیڤارا بەردەوام لەبۆنەکاندا دەیگوتەوە، وای دادەنا کە وەسفی ژیانی ئەو دەکات.
وەکو تۆ
هۆ کەڤر،
ئاوایە ژیانی من،
وەکو تۆ، وەکو تۆ،
کەڤرێ بچووک،
وەکو تۆ،
کەڤرێ سڤک،
وەکو تۆ،
ستران دەچڕم کاتێ خلۆو
دەبییەوە
بەڕێگاکاندا،
وەکو تۆ،
بەردێکی تەنۆکەی ڕێ و بانان،
وەکو تۆ
کە لە رۆژە باهۆزەکاندا
لەناو لیتەی زەوی
نوقم دەبێت و
لەپاشان
لەبن سیمەکان و
لەژێر پێچکەکان
دەدرەوشێتەوە،
وەکو تۆ، بەکەڵکی ئەو نەهاتی
تا ببی بە بەردێک
لەباژێڕێ،
بەردێکی دادگابێ،
بەردێکی کۆشکێک،
بەردێکی کلێسایەک،
وەکو تۆ،
کەپێ دەچێ تەنها
بۆ بەردەقانێ خۆڵقابێ،
بەردێکی بچووک و
سووک
فرانکۆ
فرانکۆ....هی تۆیە
کێڵگەیە،
خانووەکە و ئەسپ و
تفەنگەکەشی
هی منە دەنگی کەفتاری زەوی
تۆ هەموو شتێ بۆ خۆت دەبەی،
من ڕووت و قووت جێدێڵی و گەڕێدە
بەجیهاندا....
بەڵام من لاڵ تەدهێلم... لاڵ!
ئەی تۆ چۆن گەنم هەڤبە دەکەیت و
ئاگرەکە جۆش دەدرێت
گەرمن گۆرانییەکە لەگەڵ خۆم بەرم؟