سەلام عومەر

 

کە درەختەکان دەلەرنەوە

ئەوە گڤەی با نییە

ئەوان گوێیان

 لە دەنگ و هاڕەی مشارە

وەک دڵی ئەو باڵندەی

لەنێو دەستی راوچیەکدا هەڵدەپەڕێ و

پشت لە چیاو روو لە شارە

++++

کە قەڵایەکان دادەڕمێن

باران رەهێڵە زریان

هەرگیز ئەوان خەتابار نین

باپیرانمان

جوگرافیایان

دووژمنی كوردیان نەناسی

خۆیان بە لقی رزیوی

درەختی وشك

بەڵێنی پوچ هەڵدەواسی

++++

کە کارێزەکان چکیانکرد

کەمی باران

یان خەتای وشکەساڵی نەبوو

ریشنەكان كۆشكیان لەسەر

دەمارەكانی هەڵچنی

هەر ئەوان بوون

بەری رەز و بێستان

 شلەی ژێر زەوی و ئاسمان

هەر هەموویان

بۆ دیوەخانی خۆیان چنی.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا