
كەریم دەشتی
هەموو ژیانم چاوەڕوانی بوو
لە بیابان کە پڕ با ترین رایەخی زەوییە
ئێستاش شوێنپێمی تیا ماوە
لە کێلگەکان کە بە هەناوی کێلراوەوە
بەردەوام نامەی لێبوردنی بارانییان دهخوێندهوه
لەناو کتێبی شاعیرەکان
کە هەمیشە نامەیان بۆ یار دەنووسی
لەناو رەوەزە دوورەکان
کە پڕبوون لە پاشماوەی
ئێسک و پروسکی ئاسکەکان
من بەو پەڕی ئومێدەوە
چاوەروانی هەڵکردنی با بووم
رێگەی دوورو درێژم دەبڕی
هەر بە تەمابووم ههڵبكا و بە تەمابووم
بەڵام با هەرگیز هەڵینەکرد و هەڵینەکرد
لە باکۆ کە لانەی پڕ پووشی بایە
چەندین وەرز چاوەڕوان بووم
با ههڵبكا درێغا هەڵینەکرد
ئاخر من وێنەگری با بووم
لە کەناری ئاوە دوورەکان
لە جەنگەڵە سەختەکان
لە ئەزمڕ کە تاقه مەکۆی رەشەبایە
هەڵی نەکردو نەکرد
بە وێنەیەکی بای دژوار
ئهو دەروونهم ئۆخەی دەکرد
لە دەشتاییە دوورەکان
کە گوڵەگەنم بە ئەسرەت بوو
با هەڵبکا
تا شیری گەنمی
تیا بگەڕێ و سەما بکا
هەمدیس بای گۆرین
هەڵینەنەکردو هەڵینەکرد
ئاخر من وێنەگری با بووم
لەداخان خوێن
لە دەمارەکانما پەیت دەبوو
دەستەکانم شل دەبوون
بایش وەک کەروێشکی ناو گیا مات
بێ رەحمانە نەدەهات و نەدەهات
هەتا ئێستاش نەمتوانیوە
وێنەی بایێ بشۆمەوە
ژوورەکەمی پێ بڕشێنم
کۆتایی بەم پیشە خوداییە بێنم
ئاخر من وێنەگری با بووم
