خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بۆ ئەم ساڵ راگەیەنرا و نێرگز محەممەدی، ژنە چالاکوانی مافی مرۆڤ لە ئێران بۆ تێکۆشان لە دژی چەوساندنەوەی ئافرەتان، خەڵاتەکەی پێبەخشرا.

روَذي هةيني ريَكةوتي 6ي ئوكتوَبةري 2023، خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی راگەیەنراو لیژنەی خەڵاتەکانی نۆبڵ کە نێرگز محەمەدییان هەڵبژاردووە ڕایانگەیاند، تێکۆشانەکەی قوربانیدانێکی زۆری کەسیی بەدوایدا هاتووە.

لیژنەكە بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، رایگەیاند، لەبەرامبەر خەباتی نێرگز محەمەدی دژی سەركوتكردنی ژنان لە ئێران و خەباتی بۆ گەشەپێدانی مافەكانی مرۆڤ و ئازادی، خەڵاتەكەیان بەخشیوە بە ناوبراو.

نێرگز محەمەدی ژنە چالاکوانێکی ئێرانە و تەمەنی ٥١ ساڵە و لە ساڵی ٢٠١٦ رێکخراوی مافی دامەزراند و داوای نەهێشتنی بڕیاری لەسێدارەدانی دەکرد، لە ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێران دەستگیرکراو سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

 ماڵپەڕە جیهانییەكان باسیان لەوە كردووە، نێرگز محەمەدی خەباتێكی دوور ودرێژی هەیە و چەندان جار گیراوەو دەرچووی بەشی فیزیایە لە زانكۆی تاران و زۆرینەی ژیانی بۆ یەكسانی و بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی ڕەگەزیی تەرخانكردووە.

نێرگز محەمەدی دووەمین ئافرەتی ئێرانە خەڵاتی نۆبڵی پێبدرێت، پێشووتر شیرین عەبادی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ ساڵی ٢٠٠٣ خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی پێبەخشراوە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە