
ڕۆژ هەڵەبجەیی
(7)
هه‌موو تۆكان
چه‌ند سه‌خته كه‌سێك بناسیت دوور بێت له ڕۆحت به پردی درۆدا بپه‌ڕێته‌وه و خۆی بگه‌یه‌نێته لات ...چه‌ند قێزه‌ونه تۆڵه‌ت لێ بكاته‌وه به به‌هانه‌ی خۆشه‌ویستی
چه‌تری ئه‌م هه‌موو درۆیانه چوونه كوێ؟ له‌كوێی ژیاندا نیشته‌جێ بوون؟ كه باران و ئاسمان نه‌فره‌تیان كرد لێی چه‌ند خه‌یاڵم دوور بوو له تۆ و هه‌موو تۆكان چه‌ند به ماسك و ده‌مامكه‌وه پاڕایته‌وه، ئه‌وه‌نده ڕۆحم به قانوونی ته‌جه‌للا كه‌شفی كرد درۆكانتان ...من زۆر هه‌وڵمدا یه‌كێكتان به ڕۆح دڵێكم بۆ چێكا ڕه‌چڵه‌كی بڕواته‌وه سه‌ر مه‌عبه‌دی ئه‌وین...مه‌خابن و هه‌میشه مه‌خابن بۆیه گه‌شتمه قه‌راغی یه‌قین
گه‌شتمه بڕوایه‌ك پێتان بڵێم / بوه‌ستن، كات زۆر بۆ ئه‌وه دره‌نگه به ماسك و ده‌مامكتانه‌وه بڵێن : كچێ تۆ پایته‌ختی وڵاتی منی، .پێتان ده‌ڵێم شه‌رم به یه‌خه‌تاندا هه‌ڵواسن تۆزێك دابه‌زن له ده‌مامك و له به‌ربه‌رێتی ماسكتان
له قیژه‌یه‌كی په‌مه‌ییدا پێتان ده‌ڵێم / له ستیانی سێوێكدا كوده‌تای عیشق پێكه‌ن
بڕۆنه‌وه بۆ خانه‌واده‌ی حه‌وا...ده‌مامك بكه‌نه كڵاوی با و له ژنه هه‌نارێكدا نه‌زیفی درۆ مه‌ڕوێنن، تا به‌ئه‌ده‌به‌وه بڕۆنه‌وه حزوری خوا !
ڕۆژ هەڵەبجەیی