
ئه‌گه‌ر ڕۆژێك ده‌ست به‌ردارت بوون، ئه‌وه
بزانه شایه‌نی تۆ نه‌بوون.. د.عه‌لی شه‌ریعه‌تی
ڕۆژ هەڵەبجەیی
(8)
...هه‌رگیز نه‌متوانیوه ڕق و كینه له دڵما كۆ بكه‌مه‌وه..ئه‌وه شیعر فێری كردم ...زۆر جار به‌هۆی چه‌ند كه‌سانێكه‌وه په‌رتبووم به‌ڵام هه‌میشه هێز له مندا هه‌بووه هه‌ڵسمه‌وه ئه‌مه ژیان فێری كردم..ڕۆژانه بریندار بووم به‌ڵام هه‌رگیز نه‌مهێڵاوه بڕوخێم ...ئه‌وه فرمێسكه‌كانی دیده‌م فێریان كردم..من له‌وه تێگه‌شتبووم عیشق په‌تایه‌كه ده‌بێت چاك ببمه‌وه لێی..ده‌بێت بڵێم ئه‌وه ڕه‌وڕه‌وه‌ی عیشقه له‌كاتی ده‌ستپێكیا كرۆكی كۆتایی له ناخیا هه‌ڵگرتووه.. ئه‌مه حه‌قیقه‌تێكه تێپه‌ڕه كه‌عیشق ئه‌زه‌لییه لێ حیكایه‌ته‌كانی ده‌گه‌نه كه‌ناری كۆتایی .. له‌م ته‌مه‌نه په‌رته‌ما خۆم له‌بیر كرد تا تۆ بناسم ،ئه‌وه‌م ده‌زانی گرنگی دان به تۆ له‌بوونی خۆم كه‌م ده‌كه‌مه‌وه به‌ڵام كاڵفامی ڕێی پێ نه‌دام تا تۆش فرمێسكت پێ ڕشتم...ده‌زانی فرمێسك چ واتایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێ؟؟؟ شیعرێك بوو باڵی گرتوو ونبوو،عیشقێك بوو
فڕی و دۆزه‌خی دۆزییه‌وه،ئیمانێك بوو ئیمانی هێنا كۆتایی، چ سه‌ره‌تایه‌كه سه‌خت.. هیچ شتێك قه‌ره‌بوی فرمێسك ناداته‌وه ..فرمێسك ئاگری ئاگردانێكه له دڵا كڵپه ده‌كا و له چاوه‌كاندا قه‌تره قه‌تره به‌رائه‌ت ده‌ڕوشێنێ..من له تۆ ناسینا به‌رائه‌تم نادیاره، له‌ناو هه‌موو حه‌قیقه‌تێكا تاڵییه‌ك هه‌یه تێده‌په‌ڕێ ..ئه‌م فرمێسكانه‌م تێپه‌ڕین كه حه‌قیقه‌تێك بوون برین.. به‌ڵام هه‌رگیز زه‌مه‌نی له پێی كه‌وتن له‌منا برینی نییه!!!
ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی