هاڤان محه‌مەد

سڵاو دڵی من

ئەگەر تۆ ڕوخسەت بدەی ڕەنگە گوزەرێک هەنگاوەکانم بباتەوە ئەو شێنەی یەکەم جار بۆنی هەناسەکانتم لێ هەڵمژی،

بەو یادە وچانێک دەدەم لە عزور ئەو شەوە ژوانەی واژۆی پەیمانی ئەبەدیمان کرد. تا هەست بەغەریبی خۆم و شار نەکەم، پێکەنینەکان کۆدەکەمەوە بۆ تێشوی بیرەوەریەکانمان وشەکان لەسەر لەپی دەستەکانم دەنووسمەوە تا لەکاتی دەستگرتنم نزای خۆشبەختیان پێبکەم بۆ تۆ،

تۆ بلێ دڵی من بتوانم بەبێ تۆ بچمەوە ئەوێ؟

حەزدەکەم بەشوێن پێکانتدا بچمەوە تا جوانیەکان بدۆزمەوە ، جارێکیتر ڕەنگی ئەم خاکە دیەکانم سیاپۆشکا کە لەژێر پێیەکانت پیرۆز بوە . حەزدەکەم بۆچەند ساتێ لە ژێر دارەکەی خۆمان پشو بدەم دلنیام گەلاکانی بۆنی تۆیان گرتوە!

دەزانم چۆلەکەکان هەروا لەوێن لە کوێ شوێنێکی وایان دەسدەکەوێ تا گوێ لە نهێنی دڵ بگرن،

بە هێمنی لە گڵۆپەکان دەڕوانم ڕووناکیان پڕبوە لە درەوشانەوەی چاوە  ڕەشەکانت،

سڵاوێک لە ئەستێرەکان دەکەم جلیوەی ئەوان لە گۆرانیەکە دەچێ دلنیام گوڵ فرۆشەکەش دێتەوە ئەمجارەیان گوڵەکە لە شوێنەکە جێدێلم با ئەم شوێنە ببێتە هەمیشە بەهاری من و تۆ شار دڵەکەی من،


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا