هاڤان محه‌مەد

 

سڵاو دڵی من

زۆرم وشە هێنان و برد دڵ بەهیچیان ڕازی نەبوو تا بەوە بانگت بکەم،

دواجار لەگەڵ تۆ لەسەر ئەوە ڕێکەوتین (  دڵی من  ) 

ئەزانی؟

تۆ یەکەم کەس و دوا کەسی منی کە ئەو ناوانەم لێناوی

ئێستاش دەلێم ئەگەر تۆ نەبای ڕەنگە من کەڕو لالێک بام

یان نابینایەک. نەدەمتوانی ئەم وشانە بدۆزمەوە نە ڕەنگەکان ببینم، 

حەزدەکەم ئەمشەو دیسان قەدی داری بیرەوەرێکت بۆ ڕاهەژێنم با گەڵاکانی جێژ نواڵەکانی خۆشەویستیمان بۆ داپۆشن. بیرتە ؟

ـ وتت تۆزێ نزیکتر بەوە نزیک بومەوە تا ئەوەی هەستم بەترپەی دڵت کرد، هەستم بەگەرمی هەناسەت کرد بەڵام نەشڵەژام جونکە دەمزانی ئارامترین شوێن باوەشی تۆیە. ئەستێرەکان چاویان مۆلەق کرد گوێیان هەلخست تا چرپەکانمان ببیستن،

من باسی پێکەنینی چاوەکانت دەکەم نەمدەویست برژانگەکانیشم بجولێن تا لە سحری ئەو جوانیەت بۆ تەنیا چرکەیەکیش بێبەش نەبم.

بیرت ماوە کتێبێکم پێدایت

کتێبێکیتریشم هەیە لەو کتێبە هەموو ڕۆژێ بەو نیازە سەیری دەکەم تا دیسان هەست بەو تەزوە بکەم کە پەنجەکانمان بەریەک کەوتن، هێشتا زۆرم ماوە کە لە بیرەوەری نامەکان باسبکەم .

بەڵام با هەندێکیان نهێنی دڵی من و تۆ بێت،

باکەس بەسەر ڕێگایەکەی ئێمە نەڕوا ئاخر ئێمە لە هەموو ئاشقەکان جیاوازترین، 

هاڤان محەمەد


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا