رۆژ هەڵەبجەیی
(1)
ببوره له دێڕی نامه‌یه‌كدا دائه‌به‌زم...
هه‌ستت پێده‌كه‌م كه بێ ئومێدیت كردۆته باوه‌ش،له‌وانه‌یه بڵێی چۆن هه‌ست ده‌كه‌یت؟ چۆن هه‌ست ناكه‌م؟ ئه‌وه‌ت له‌بیر چوو من خه‌ڵكی تۆم؟ ئه‌م مه‌ودایه له تاڵه موویه‌ك زیاتر نییه ..هه‌میشه له‌لای چه‌پمه‌وه شیعر لێ ده‌دات چوون به‌له‌می ڕووبارێك به سه‌وڵه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانی شه‌پۆلدا ده‌ڕوات...هه‌ست ده‌كه‌م بوونت مه‌ودای دووری ناچڕێ..منیش له سێوێكدا فیراق داده‌گرم تا باخچه‌یه‌ك هه‌ناسه‌ی ته‌نگ نه‌بێت، چونكه فیراق ناگاته‌وه به سه‌وز بوونی چاوه‌ڕوانی له‌كاتێكدا بوونت چه‌ند تاڵێكی دره‌وشاوه‌ن له پێچی هزرو دڵمدا .شتێك نییه شایه‌نی ترس بێت لێ له‌وه ده‌ترسم ڕۆشتن خۆی بخاته پێڵاوه‌كانه‌وه .ڕۆشتن كاره‌ساته ، كه خودی خۆمان جێده‌هێڵین...جێهێشتنیش له‌خودی ونبونه ونبوون ئه‌و كات ئه‌وه‌نده سه‌حرام ڕه‌نگه تینوێتی له ده‌نگی كه‌نارییه‌كا بڕوێ و قه‌فه‌س له چاوه‌كانما هه‌ڵكۆڵم..به داوای لێبوردنیشه‌وه بڵێم : ببوره له دێڕی ئه‌م نامه‌یه‌دا دائه‌به‌زم، چونكه ڕۆحم له فڕین ده‌كه‌وێ و باڵم په‌شمورده و بارانێك نابێته به‌رگم به‌ڵام تا خه‌ڵكی تۆ بم بۆ هه‌میشه كاڵ نابمه‌وه و موو به‌موو قه‌فه‌س و فیراق سیس ده‌بن له جریوه‌ی جێهێشتن!! تاخه‌ڵكی تۆ بم ئه‌گه‌ر سه‌حراش له‌به‌ركه‌م ،هه‌ر خه‌ریكی خوڕه‌ی زیكر‌و ته‌هلیله‌م..ئه‌مه شوناسی منه كه خه‌ڵكی تۆم ئه‌ی تۆ خه‌ڵكی كوێی؟
*کۆمەڵه نامەیەكه كه رۆژ هەڵەبجەیی وەک زنجیرە هەموو رۆژانی دووشه‌ممه بڵاودەکرێتەوە.