ڕۆژ هەڵەبجەیی
(2)
به‌رائه‌ت
نازانم من ته‌نها له ده‌لاقه‌یه‌كه‌وه ده‌ڕوانم. هێشتا له حزووریا ده‌رگای چاوه‌ڕوانیم قڵپ نه‌كردۆته‌وه. ئه‌وه‌نده ده‌زانم له سیمایا به‌رائه‌ت به‌رئه‌داته‌وه و ڕۆحی ڕابردوویه‌ك ده‌ژه‌نێت حه‌سره‌تی لێ ده‌بارێت...من نازانم بۆ پێچاو پێچم ده‌كات به‌هۆگر بوون؟؟ ئایا خه‌می تێكه‌ڵ كردووه له‌گه‌ڵما به حیكمه‌تی دابه‌شبوون. یان خۆی په‌رجۆیه‌كه له‌خه‌م ؟ ئایا هۆگربوونی من بۆ ئه‌و ئه‌زه‌لییه‌تی نیشتمانێكه شوێنی تیا نییه بۆ مرۆڤ ؟ چی بڵێم ئه‌زیزی ڕۆحم ده‌زانی كه شوێن نه‌بوو بۆ مرۆڤ .
ئیتر ئازادیی بوونی نییه..ئه‌و كات چه‌پڵه لێده‌درێت بۆ په‌رژین و قامچی و زیندان
ئێمه خه‌ڵكی نیشتمانی چه‌پڵه‌ین به‌یه‌ك ده‌ست عاتیفه چێده‌كه‌ین..نیشتمانی عاتیفه و چه‌پڵه نه شه‌وی هه‌یه ئه‌ستێره پیاسه‌ی تیا بكات و نه زه‌رده‌په‌ڕی ده‌گاته له‌پی ئێواره... نیشتمانی چه‌پڵه هه‌میشه فه‌رشێكی سوره ڕاخراو ،ڕواندنی گوڵی پرسیار تیایا قاچاخ..له‌ناو ئه‌و فه‌رشه‌دا چنینی ده‌سته‌وسان و مێگه‌لی، له تانوپۆیا گوێڕایه‌ڵی و كۆیله‌یی..ئه‌ی به‌رائه‌تی ڕۆحم شوێنی من و تۆ خه‌ونی تیا نییه ..ده‌زانی كه خه‌ون نه‌بوو نه‌گرێكان ده‌كرێنه‌وه و نه قفڵه‌كان ئاوه‌ڵا
ئاخر خه‌ون ئاوه‌دانی دره‌ختێكه كه كه‌وت به‌ده‌مدا چریكه‌ی چۆله‌كه‌كان له‌كوێ كۆ ده‌كرێنه‌وه؟ خه‌ون چاوی كێڵگه‌یه‌كه، كه نابینا بوو ئه‌سپه‌كان له‌كوێ حیلله‌یان ده‌دورنه‌وه ؟ خه‌ون ئه‌وه‌یه ده‌بێت هه‌ر یه‌ك له ئێمه هه‌ورێك له‌سه‌رمانا لانه‌ی كردبێت نه‌ك باران.. ئاخر باران هه‌میشه خه‌ونی ڕاكشاوه باخ گازی لێ ده‌گرێت و ئاوه‌دانی قوڵپه‌دا له نیشتمانی كه‌نارییه‌كان...دواجار ده‌ڵێم/ ئه‌گه‌ر تۆزێك له سیمای به‌رائه‌تت به‌خشییه من هه‌موو شه‌ڕه‌كان هاڕه‌ده‌كه‌ن و خه‌ونه‌كان خوڕه‌ی هه‌نگاوه‌كان...له‌پی زه‌مه‌نیش توناو تون تاریكی جێده‌هێڵێت، ئه‌ی سیمایه‌ك له به‌رائه‌ت .