ڕۆژ هەڵەبجەیی
(3)
چه‌هچه‌هەی عه‌نده‌لیبێك
من ویستم هه‌موو قاقاكانی ڕۆحمت ،
بۆ ڕه‌وانه‌كه‌م نه‌ك خه‌نده‌یه‌كم پێشێلكه‌ی..
حه‌زم كرد هه‌موو كۆشی پاكیزه‌یت بۆ واژۆكه‌م،
نه‌ك به كه‌لاوه‌كانی گومانا هاتووچۆكه‌یت!
تۆش وه‌ك ئه‌وانی تر قه‌ده‌رم بوو بتناسم، قه‌ده‌رم بوو گوێ بۆ چه‌هچه‌هه‌ت ڕاگرم ئه‌ی عه‌نده‌لیبی ڕۆحم ویستم ئه‌وه بوو بڵێم ده‌زانی له ڕۆحمه‌وه نزیكی هه‌ر
بونه‌وه‌رێك له ڕۆحمه‌وه نزیك بێت ئه‌وه قه‌ده‌رمه دوور ده‌كه‌وێته‌وه لێم ئه‌وه شوناسی منه. چه‌پكێك له خه‌یاڵه‌كانم و چه‌ند گه‌ڵایه‌ك له هاروهاجییه‌كانی مناڵیم به‌رده‌مه‌وه بۆی هه‌میشه شتێك خه‌یاڵم په‌رت ده‌كا دوو بێگانه ده‌بنه دۆست دواتر دۆستایه‌تی ده‌فڕێته ئاسمانی بێگانه..بۆیه هه‌میشه ئه‌م ڕۆحه‌م هه‌ڵگری ته‌نهاییه ئێمه هه‌روابووین خه‌یاڵمان نه‌خۆش و ده‌رونمان شه‌نكردنی شكان چه‌ند ناهه‌مواره هه‌میشه بێ باك بین و به ترس ئابڵۆقه بدرێین
گاشه‌به‌رد هه‌ست به‌بوونی خودی خۆی ناكا تا زایه‌ڵه‌ی (با) ماچی نه‌كات
گوڵ با هه‌ر له شنه شنا بێت ئه‌گه‌ر مشتومڕی دڕك یه‌خه‌ی نه‌گرێ بێباكی هه‌موومان سه‌رده‌كا بۆیه هه‌ست به یه‌كتری ناكه‌ین چاوێك له گاشه‌به‌رد و گوڵ ناكه‌ین...ترس و دۆڕان له خودی خۆمان ده‌بینه بێ‌باك ..ئه‌زیزی ڕۆحم تراژیدیا ئه‌وه نییه بترسین و بێ‌باك بین تراژیدیا ئه‌وه‌یه ده‌رونمان تووشی شكان بێت و سه‌راپا ڕۆحمان دۆڕان...دواجار ده‌ڵێم : چه‌ند چۆڵم له تۆ..ئه‌مه ویستی تۆ بوو نه‌ك من ،چۆڵی ئه‌وه‌یه هه‌موو شتێك بارستایی خۆی له ده‌ست ده‌دات...دنیای من و تۆ چه‌ند بچووكه ،كه دووركه‌وتنه‌وه له یه‌كتر پیرۆز ده‌كه‌ین ..من هه‌میشه له‌ته‌نیشت شه‌قامه ڕه‌شبینه‌كان و كۆڵانه نائومێده‌كانه‌وه هه‌نگاوم ناوه چۆڵیشم له خۆم ، ئابڵۆقه دراوین به ترس نازانم ترس چ شرۆڤه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێت ؟
ترس وه‌ك ئاسمان وده‌ریا و (با) پێویست به ته‌فسیرو شرۆڤه ناكا،كه‌چی هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ته‌فسیری ترسه !!