هاڤان محهمەد
نامە ئاراستەکراوەکان
سڵاو دڵی من
حیکایەتەکانی من و تۆ لەو دەروازە دەسپێدەکات کە شەو سەرینەکەمان بۆ دادەنێ،
من لەتۆ خێراترم یەکەم جار خەونەکانت بۆ دەگێڕمەوە. تۆ باسی یادگارییەکان دەکەی، من باسی وێنەکانت دەکەم. تۆ گۆرانیەکە
لەوکاتانە حەز بەڕاگرتنی چرکەکانی شەو دەکەم !
تۆ هەموو جار دەلێی لە دووای ئاوابوونی خۆر شەو هەر دێتەوە،
ـ وتم گیانم باسی چیتر بکەین؟
وتت پێمبلێ تا بزانم ئەمشەو چیت کرد ؟
دەی با ئەوەت لۆ باسبکەم چوومە بەر پەنجەرەکە و
ترازاندم حەزم بەهەوا ـ گۆڕکێ بوو . گەڵاکانیشم بینی
بەکزەی :شەمال دەجووڵان ئەستێرەکان چاویان زۆر گەش بوو ، هەر لە خۆتەوە هەستت بە هێمنی ڕوخساری شەو دەکرد، ئنجە بەراوردێکم کرد لە نێوان ڕوخساری تۆ و سیمای مانگ .
دواتر مانگ : پێی وتم با ئەم نهێنیە لە نێوانی من و تۆ بێ، کە من هێندە بەو بەراوردە تەریق بومەوە. ئیتر نەمزانی لە کامە گۆشەی ئاسمان ون بوو،
ئەی تۆ ئەمشەو جیتکرد ؟ دڵی من
بە دیار مۆبایلەکەم دانیشتبوم پەپولەیەک بەدیار ڕووناکیەکەی دەخوڵایەوە هەرجارەو بەبیانوێک لە لێوم نزیک دەبۆوە دوواجار ماچێکی لێسەندم ئیتر ون بوو، من ئێستا لە نامەیەک بۆت دەنووسم وشەکانی چەند چاو تەڕە. تۆش پەنجەرەکە دامەخە هاکا گەیشتە لای تۆ دڵنیامە تامی ئەم ئامانەیەت لۆ دەینی،