1

وێنەی نیوسەدە لە تەمەن
نیوسەدە عومری بەسەرچوو
نیوەی ئەم گەردوونە گەڕام
شتێکم لێ مەعلووم نەبوو!

2

چەند بێزارم
لە دەنگی چرکەی سەعاتی
سەر دیوارە شێدارەکەم
چەند بێشەرمانە پێم دەڵێ
خۆت کۆکەوە،
ئامادە بە، بەرەو عەدەم!

3

چەند دڵتەنگم
 کاتێک زەنگی ساڵێکی نوێ
دێتە بەر گوێم
جێگەی داخە، دەمرم و
ناشزانم من کێم!؟

4

جانتای ژینم
خەریکە تەواو پڕ دەبێ
لە ساڵانی هەڵوەریووی عومری شیرین
بڵێی مەرگ، مۆڵەت بدات
سەری جانتام  پێ دانەخات 
تا مەست دەبم،
 بە شەرابی عیشق و ئەوین!

5

چەند زوو ڕۆشت
 نیوسەدە تەمەن!
لە دوو خولەکدا تێپەڕی
توایەوە بەفری عومر
 بە خۆری غەداری زەمەن!

جەمال حەمید


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا