ــــــــــــ 12 ـــــــــــــــ
له‌بای شه‌وا
پێشمه‌رگه ده‌بێته به‌فرو
ئاڵای ئاشتی
به لاسكی دار‌و درەخت و
لوتكەی چیاوە
هه‌ڵده‌واسێ
سه‌نگه‌ره‌كه‌ی
ده‌بێته لانه‌ی كۆتر‌و
بۆ من و تۆیش
به‌قه‌دپاڵی پڕ له‌گوڵ و
لوتكه‌و نسێ
خوێنیان چرۆی لاله‌زاره
به‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی نێرگز‌و
خاكا ده‌ڕژێ
نیشتمان
دیده‌ی له‌وانه
ئابڕوو له‌تینیان وه‌رده‌گرێ
شه‌و سنگی رۆژ هه‌ڵده‌ڕنێ
په‌چه‌ی ئه‌ستێره ده‌به‌ستێ
به‌رێڕه‌وی هه‌ورا ده‌ڕوا
له‌گه‌ڵ نمه‌ی ورده ئه‌شكا
به‌سه‌ر رۆحی
شه‌هیدو گوڵا داده‌كا
گۆرانیه‌ك
ئاڵ و ناسك
وه‌كوو تیله‌ی مناڵ و
دڵی نیشتمان
به‌سته‌ی سه‌ربه‌رزی
له‌هه‌نیه‌ی زه‌مین ده‌دات
به‌ئاوازی كه‌رته‌كانی
نانی خوساوی داوێنیان
سروودی بژی پێشمه‌رگه
ده‌كاته پرووشه‌ی باران
هەنسكی دایكی شەهیدو
هەوڵی نەبەردیی پێشمەرگە
مەزرایەكی گوڵ دەڕوێنن
رستێك پەپوولەی باڵ نەخشین
نیگای خۆر دەكەن بەئاڵاو
كوردستان بەتیشكی ورە دەنەخشێنن
دەنگێك لەدوور
زایەڵەی مافمان دەچڕێ
باران فرمێسكی دەبارێ
بەناوی خاكەوە دەدوێ
هاوار دەكات خاكی شیرین
دەردت لەجەرگی من كەوێ
ئاسۆ هەوری راسپاردە
چاوانی خاك پاك راگرێ
ئەوەی لەرێی نیشتمانا قوربانیدا
هەر زیندووە
هەرگیزاو هەرگیز نامرێ
گوڵ له‌باخا چرۆ دەكا
رێگاكان كه‌سك هه‌ڵده‌گه‌ڕێن
چڵ و پۆپی دار گوێزەكان
سه‌مای مه‌رگی ناحه‌زان و
سه‌ركه‌وتنی گه‌ل ده‌گێڕن
ئاهه‌نگی چوار پارچه‌ی خاكم
له‌دونیا ده‌نگ ده‌داته‌وه
ستار ئەحمەد